Biography
امیر قادر عزیز .لە دایك بووی 1/7/1974 ،كۆیە.
لە ساڵی 1997 بڕوانامەی پزیشكی پەیمانگام لە پەیمانگای تەكنیكی پزیشكی هەولێر بەدەستهێناوە، لە ساڵی 1997 تاوەكوو ساڵی 2009 لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر وەكوو یاریدەدەری پزیشكی(معاون طبى) خزمەتم كردووە . لە ساڵی 2008- 2009 بڕوانامەی بكالۆریۆسم بە ڕیزبەندی یەكەم لەسەر ئاستی بەشی جوگرافیا لە زانكۆی سەلاحەددین /كۆلێژی ئاداب بەدەست هێناوە. بۆ ماوەی یەك ساڵ لە بەشی ناوبراو وەكوو توێژەر خزمەتم كردووە، لەساڵی 2013 بڕوانامەی ماستەرم لە هەمان بەش لە پسپۆڕی جوگرافیای شار بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2016 پلەی زانستی مامۆستام بەدەست هێناوە، لە ساڵی 2022 بڕوانامەی دكتۆرام بەدەسهێناوە و لە ساڵی 2003 پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەرم بەدەستهێناوە و بەردەوامیشم وەكوو مامۆستا لە خزمەتكردنی بەشەكەم.