Biography

لەساڵی(١٣/١٠/١٩٩٤)و سەرەتا لە زانکۆی دهۆک کۆلێژی ئاداب وەک مامۆستاى زمان و ئەدەبى كوردى دەستبەکار بووم تاساڵی (٢٠٠١) , لە (٢٢/١٠/٢٠٠١) خزمەتی زانکۆیم  بۆ زانکۆی سەڵاحەددین گواستەوەو لە کۆلێژی مامۆستایان وەک مامۆستای ئەدەبی کوردی و رەخنەى شيعریی دەستبەکار بووم , لە سەرەتاوە لەگەڵ كردنەوەى كۆلێژەكەمان لەساڵی (٢٠٠١) بەوانەى كوردۆلۆجى و پاشان (رێبازى لێكۆڵينەوە)و (كێشناسى و ديراساتى كوردى) دەستم پێكردووە , بەڵام لە ساڵى (2010)ەوە بابەتی (رێبازە ئەدەبييەكان) لە قۆناغى دووەم و (رێبازى لێكۆڵينەوە) لە قۆناغى يەكەم دەڵێمەوە , لەساڵی (2018-2019)یش وانەى (ئەدەبى نوێ وهاوچەرخ)م لەقۆناغى سێیەم بۆ خوێندنی ئێواران گوتووەتەوە , ئەمە سەربارى ئەوەى كە بابەتی (کتێبخانەو رێبازى لێكەڵينەوە) لە قۆناغی یەکەم بۆ قۆناخی سێیەم بۆ ساڵى (٢٠٢٠-٢٠٢١) گوازراوەتەوە پێشتر بۆماوەى (14) ساڵ ئەم بابەتەم لە قۆناغى يەكەم و سێيەم گوتووەتەوە ، جگە لەوە  دوو ساڵیش لەسەر یەک (رێبازى لێكەڵينەوە)م بە قوتابیانی ماستەری زمان گوتووە، پاشان ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بابەتی (ئەدەبی کلاسیک)م لە کۆرسی یەکەمی ماستەری ئەدەب گوتەوەو بابەتی (ئەدەبی جیهانیش)م لە کۆرسی یەکەمی دکتۆرای ئەدەب گووتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بابەتی (رێبازەکانی ئەدەبی جیهانی) لە کۆرسی دووەمی ماستەری ئەدەب بۆ ساڵی (٢٠٢٠)م گوتووەتەوە، لەساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)یش جگە لەبابەتەکانی پێشوو ، فەلسەفەی ئەدەبیشم بەقوتابیانی دکتۆرا گوتووەتەوە ، سەرباری ئەمانە چەندین وتارو لێکۆڵینەوەی ئەدەبی ورۆشنبیریم لە رۆژنامەو گۆڤارە زانستی و گشییەکان بڵاوکردۆتەوە ، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی ئەکادیمیش .