Biography

لەساڵی(١٣/١٠/١٩٩٤)و سەرەتا لە زانکۆی دهۆک کۆلێژی ئاداب وەک مامۆستاى زمان و ئەدەبى كوردى دەستبەکار بووم تاساڵی (٢٠٠١) , لە (٢٢/١٠/٢٠٠١) خزمەتی زانکۆیم  بۆ زانکۆی سەڵاحەددین گواستەوەو لە کۆلێژی مامۆستایان وەک مامۆستای ئەدەبی کوردی ورەخنەى شيعریی دەستبەکار بووم, لە سەرەتاوە لەگەڵ كردنەوەى كۆلێژەكەمان لەساڵی (٢٠٠١) بە وانەى كوردۆلۆجى و پاشان (رێبازى لێكۆڵينەوە)و (كێشناسى وديراساتى كوردى) دەستم پێكردووە, بەڵام لەساڵى (2010)ەوە بابەتی (رێبازە ئەدەبييەكان) لەقۆناغى دووەم و (رێبازى لێكۆڵينەوە) لە قۆناغى يەكەم دەڵێمەوە, لەساڵی (2018-2019)یش وانەى (ئەدەبى نوێ وهاوچەرخ)م لەقۆناغى سێیەم بۆ خوێندنی ئێواران گوتووەتەوە , ئەمە سەربارى ئەوەى كە بابەتی (کتێبخانەو رێبازى لێكەڵينەوە) لەقۆناغی یەکەم بۆ قۆناخی سێیەم بۆساڵى (٢٠٢٠-٢٠٢١) گوازراوەتەوە پێشتر بۆماوەى (14)ساڵ ئەم بابەتەم لە قۆناغى يەكەم و سێيەم گوتووەتەوە، هەروەها دوو ساڵیش لەسەریەک لە ساڵانی ٢٠١٧-٢٠١٩ (رێبازى لێكەڵينەوە)م بە قوتابیانی ماستەری زمان گوتووە، پاشان ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بابەتی (ئەدەبی کلاسیک)م لەکۆرسی یەکەمی ماستەری ئەدەب گوتەوەو بابەتی (ئەدەبی جیهانیش)م لە کۆرسی یەکەم دکتۆرای ئەدەب گووتەوە، هەروەها بابەتی (رێبازەکانی ئەدەبی جیهانی)م لەکۆرسی دووەم ماستەری ئەدەب بۆساڵی (٢٠٢٠) گوتەوە، لەساڵی خوێندنی(٢٠٢٠-٢٠٢١)جگە لەبابەتەکانی پێشوو، فەلسەفەی ئەدەبم بە قوتابیانی دکتۆرا گوتووەتەوە، لەساڵی(٢٠٢٣-٢٠٢٤) کۆرسی یەکەم (رێبازەکانی ئەدەب) و (ئەدەبی کلاسیکی کوردی) لە کۆرسی دووەم بە قوتابیانی ماستەری ئەدەب گوتەوەو (ئەدەبی جیهانی)ش بەقوتابیانی دکتۆرای ئەدەب گوتەوە، سەرباری ئەمانە چەندین وتارو لێکۆڵینەوەی ئەدەبی ورۆشنبیریم لە رۆژنامەو گۆڤارە زانستی وگشییەکان بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دووکتێبی ئەکادیمی.