Biography

ناو : گۆران سۆران عزالدین فەیزی

سال و شوێنى لە دایک بوون : هەولێر ١- ١- ١٩٧٣

شوێنى نیشته جێ بوون : گەرەکى راستى – هەولێر

زمارەى موبایل : ٠٧٥٠٤٥٤٣٠٤٩

Email: gorans_faizy @yahoo.com

بروانامه کانى :

١- بەکەلۆریۆس لە زمان و ئەدەبى کوردى – بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردە – زانکۆى سەلاحەددین – ١٩٩٨ .

٢- ماستەر لە ئەدەبى کوردى - بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردە – زانکۆى سەلاحەددین – ٢٠٠٣ .

٣- دکتۆرا لە فەلسەفەى ئەدەبى بەراورد –  کۆلێژى زمانە نویێەکان – زانکۆى ئادەم میتسکیێفیچ – پۆزنان – پۆلەندا له ٢٠١٢ .

 

ئەو زمانانەى بە رەوانى دەیانزانێت :

کوردى ، عەرەبى ، ئینگلیزى شارەزایىەکیشى لە زمانى پۆلەندی هەیە  .

ناونیشانى فەرمانبەرى : مامۆستا لە بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردە زانکۆى سەلاحه ددین  .

ناونیشانى زانستى : مامۆستا

پسپۆرى گشتى : ئەدەبى کوردى

پسپۆرى تایبەت :ئەدەبى بەراورد 

پۆستە کارگێرییەکانى :

١- بریاردەرى بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردە – زانکۆى سەلاحەددین ٢٠٠٣ - ٢٠٠٥ 

٢- سەرۆکى بەشى زمانى کوردى لە کولێژى پەروەردە – زانکۆى سەلاحەددین لە  ٢٠١٤ - ٢٠١٦ 

٣- یاریدەدەرى راگرى کولێژى پەروەردە لە    ٢٠١٦  .

٤- سەرۆکى لقى خوێندنى کوردى لە کۆلێژى زمانە نوێیەکانى سە ر بە زانکۆى ئادەم میتسکیێفیچ – پۆزنان – پۆلەندا لە ٢٠١٢.

٥- ئەندامى بۆردى گۆڤارى ئەکادیمى زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سەلاحەددین لە ٢٠٢٠ - ٢٠٢٢

٦- سەرۆکى بەشى زمانى کوردى لە کولێژى پەروەردە لە ٢٠١٩ - ٢٠٢٣ 

- لە نێوان ساڵانى ٢٠٠٥ – ٢٠١٤ ئیعارەى خزمەتى کرا بۆ زانکۆى ئادەم میتسکیێفیچ لە شارى پۆزنان لە وولاتى پۆلەندا بە مەبەستى وتنەوەى وانەى زمانى کوردى لە زانکۆى ناوبراو  . لە مییانى کارکردنى لە زانکۆى ناوبراو بە هەوڵ و کوششى بەردەوامى توانى لقى زمانى کوردى لە کولێژى زمانە نوێیەکان لەو زانکۆیە لە ١- ١- ٢٠٠٧ بکاتەوە .

لە چوارچێوەى لقى ناوبراو توانى چەندین چاڵاکى پەیوەست بە زمان و کولتوور و لایەنى نەتەوەیى کوردى سازبکات کە بە کورتى لەم چەند دێرەى خوارەوە ئاماژەیان پێدەکرێت :

١- ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى نێودەڵەتى بە ناونیشانى ( کورد و کوردستان لە سەدەکانى بیست و بیست و یەکدا) لە سالى ٢٠٠٨ .

٢- پێشکەش کردنى دەیان کۆر و سیمینارى تایبەت بە کوردو مێژووەکەى و سەرکردەکانى .

٣- سازکردنى سالانەى ئاهەنگى نەورۆز لە زانکۆکە بە شێوەیەک کە خەرجى ئاهەنگەکان لەسەر ئەستۆى خۆى بوە .

٤- بانگ کردن و پێشوازى کردن لە جه ندین شاندى کارگێرى و ئەکادیمى و رۆشنبیرى لە هەرێمى کوردستانەوە .

٥- هەماهەنگى بەردەوامى لەگە ل نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وارشۆ هەبوە .

٦- بەشدارى کردنى لە جەندین کونفراسى زانستى لە ماوەى ئیعاره بوونى خزمه تى له ولاتى پۆلەندا .

ئەو چاڵاکییانە ى سەرەوەش گشتییان بە بەڵگە و دوکیومینتەوە پارێزراون .

 

ئەو وانانەى کە گوتیتى یەوە :

١- ئەدەبى بەراورد

٢- رێبازه ئەدەبییەکان

٣- رێبازى لێکۆلینەوە

٤- کێشناسى

٥- کوردناسى گشتى

٦- ئەدەبى عەرەبى جاهلى

٧- ئەدەبى عەرەبى نوێ

٨- تەتبیقاتى زمانى کوردى بو غه یرە کورد

 

 

بەرهەمە ئە دە بییەکانى :

- کتێبى ( بارى ئەدەبى کوردى لە شارى هەولێر لە نێوان سالانى ١٩٣٦ – ١٩٥٨ ) ، دەزگاى ئاراس ٢٠٠٦ .

- بلاو کردنەوەى دەیان وتار لە گۆفارو روژنامە کوردى و بییانییەکان .