Biography
ناو : گۆران سۆران عزالدین فەیزی
سال و شوێنى لە دایک بوون : هەولێر ١- ١- ١٩٧٣
شوێنى نیشته جێ بوون : گەرەکى راستى – هەولێر
زمارەى موبایل : ٠٧٥٠٤٥٤٣٠٤٩
Email: gorans_faizy @yahoo.com
بروانامه کانى :
١- بەکەلۆریۆس لە زمان و ئەدەبى کوردى – بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردە – زانکۆى سەلاحەددین – ١٩٩٨ .
٢- ماستەر لە ئەدەبى کوردى - بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردە – زانکۆى سەلاحەددین – ٢٠٠٣ .
٣- دکتۆرا لە فەلسەفەى ئەدەبى بەراورد – کۆلێژى زمانە نویێەکان – زانکۆى ئادەم میتسکیێفیچ – پۆزنان – پۆلەندا له ٢٠١٢ .
ئەو زمانانەى بە رەوانى دەیانزانێت :
کوردى ، عەرەبى ، ئینگلیزى شارەزایىەکیشى لە زمانى پۆلەندی هەیە .
ناونیشانى فەرمانبەرى : مامۆستا لە بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردە زانکۆى سەلاحه ددین .
ناونیشانى زانستى : مامۆستا
پسپۆرى گشتى : ئەدەبى کوردى
پسپۆرى تایبەت :ئەدەبى بەراورد
پۆستە کارگێرییەکانى :
١- بریاردەرى بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردە – زانکۆى سەلاحەددین ٢٠٠٣ - ٢٠٠٥
٢- سەرۆکى بەشى زمانى کوردى لە کولێژى پەروەردە – زانکۆى سەلاحەددین لە ٢٠١٤ - ٢٠١٦
٣- یاریدەدەرى راگرى کولێژى پەروەردە لە ٢٠١٦ .
٤- سەرۆکى لقى خوێندنى کوردى لە کۆلێژى زمانە نوێیەکانى سە ر بە زانکۆى ئادەم میتسکیێفیچ – پۆزنان – پۆلەندا لە ٢٠١٢.
٥- ئەندامى بۆردى گۆڤارى ئەکادیمى زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سەلاحەددین لە ٢٠٢٠ - ٢٠٢٢
٦- سەرۆکى بەشى زمانى کوردى لە کولێژى پەروەردە لە ٢٠١٩ - ٢٠٢٣
- لە نێوان ساڵانى ٢٠٠٥ – ٢٠١٤ ئیعارەى خزمەتى کرا بۆ زانکۆى ئادەم میتسکیێفیچ لە شارى پۆزنان لە وولاتى پۆلەندا بە مەبەستى وتنەوەى وانەى زمانى کوردى لە زانکۆى ناوبراو . لە مییانى کارکردنى لە زانکۆى ناوبراو بە هەوڵ و کوششى بەردەوامى توانى لقى زمانى کوردى لە کولێژى زمانە نوێیەکان لەو زانکۆیە لە ١- ١- ٢٠٠٧ بکاتەوە .
لە چوارچێوەى لقى ناوبراو توانى چەندین چاڵاکى پەیوەست بە زمان و کولتوور و لایەنى نەتەوەیى کوردى سازبکات کە بە کورتى لەم چەند دێرەى خوارەوە ئاماژەیان پێدەکرێت :
١- ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى نێودەڵەتى بە ناونیشانى ( کورد و کوردستان لە سەدەکانى بیست و بیست و یەکدا) لە سالى ٢٠٠٨ .
٢- پێشکەش کردنى دەیان کۆر و سیمینارى تایبەت بە کوردو مێژووەکەى و سەرکردەکانى .
٣- سازکردنى سالانەى ئاهەنگى نەورۆز لە زانکۆکە بە شێوەیەک کە خەرجى ئاهەنگەکان لەسەر ئەستۆى خۆى بوە .
٤- بانگ کردن و پێشوازى کردن لە جه ندین شاندى کارگێرى و ئەکادیمى و رۆشنبیرى لە هەرێمى کوردستانەوە .
٥- هەماهەنگى بەردەوامى لەگە ل نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وارشۆ هەبوە .
٦- بەشدارى کردنى لە جەندین کونفراسى زانستى لە ماوەى ئیعاره بوونى خزمه تى له ولاتى پۆلەندا .
ئەو چاڵاکییانە ى سەرەوەش گشتییان بە بەڵگە و دوکیومینتەوە پارێزراون .
ئەو وانانەى کە گوتیتى یەوە :
١- ئەدەبى بەراورد
٢- رێبازه ئەدەبییەکان
٣- رێبازى لێکۆلینەوە
٤- کێشناسى
٥- کوردناسى گشتى
٦- ئەدەبى عەرەبى جاهلى
٧- ئەدەبى عەرەبى نوێ
٨- تەتبیقاتى زمانى کوردى بو غه یرە کورد
بەرهەمە ئە دە بییەکانى :
- کتێبى ( بارى ئەدەبى کوردى لە شارى هەولێر لە نێوان سالانى ١٩٣٦ – ١٩٥٨ ) ، دەزگاى ئاراس ٢٠٠٦ .
- بلاو کردنەوەى دەیان وتار لە گۆفارو روژنامە کوردى و بییانییەکان .