Biography

لە ساڵی ١٩٧٥ لەپاریزگای سلێمانی لەدایک بووم. قۆناغی ئامادەییم لەساڵی ١٩٩٩ لە ئامادەیی چوارقورنە تەواو کردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە بەشی کۆمەڵناسی لەساڵی ٢٠٠٣ بەدەست هێناوە و پلەی یەکەمم لە قوناغەکەی خۆم بەدەست هێناوە و لەهەمان ساڵ وەک یاریدەدەری توێژەر/ معید لەبەشی کۆمەڵناسی لەزانکۆی سەلاحەددین دەست بەکار بووم. کارم کردووە لە بوارەکانی کارگیڕی لە زانکۆ و بەشداریم کردووە لە کارو چالاکییەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و کاری نووسین و وەرگێڕان (٢٠٠٣-٢٠٠٧). دوای وەرگیرانم لە خوێندنی ماستەر (٢٠٠٧) بڕوانامەی ماستەرم لە بەشی کۆمەڵناسی هەمان زانکۆ بەدەست هێنا (٢٠١٠)؛ ناونیشانی توێژینەوەی ماستەر: (پلاندانان زانکۆ و گەشەپێدانی کۆمەڵگا) پاش تێپەڕاندنی مەرجەکانی بوون بە مامۆستا، لە بەشی کۆمەڵناسی وەک مامۆستای یاریدەدەر دەست باکار بووم (٢٠١٠) و هاوکات لە چەند بەشێکی زانکۆی سەلاحەددین و دەرەوەی زانکۆش وانەی کۆمەڵناسیم ووتۆتەوە. لەساڵی ٢٠١٤ لە قۆناغێکی سەختدا دەستم کرد بە خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی شەهید بهێشتی- تاران و لەساڵی ٢٠٢٠ بڕوانامەی دکتۆرام لە بەشی کۆمەڵناسی بە پلەی نایاب بەدەست هێنا. ناونیشانی تێزی دکۆراکەم بریتییە لە (تویژینەوەی پەیوەندی خێڵگەرایی و نەزمی سیاسی لە کوردستانی عێراق).

خێزاندارم و دوو کوڕ و دوو کچم هەیە. دەتوانم بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی بنووسم و قسە بکەم. ئێستا دەستم کرد بە فێربوونی زمانی تورکی. لەئێستادا خەریکی توێژینەوەم لەسەر گرنگی پەیوەندی نێوان رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی خێلگەرایی لە کوردستانی عێراق. هەروەها لەبواری وەرگێڕانیشدا کار دەکەم. 

I was born in 1975 in Sulaimani province. I graduated from Chwarqhurna high school in 1999. I obtained my bachelor's degree in sociology in 2003 and started working as a research assistant / Muheed in the Department of Sociology at Salahaddin University. After working in the fields of academic administration and participating in social development activities, writing, and translation (2003-2007). I was admitted in the master's stage (2007) I obtained a master's degree in sociology from the same university (2010); under the title: (The University Planning and the Society Development). I passed the requirements for becoming a teacher at a university or a pedagogy course (six months). I started working as an assistant professor in the Department of Sociology (2010) and also taught sociology in several departments in Salahaddin University and outside the university. In 2014, I started my doctoral studies at Shahid Beheshti University, Tehran, and in 2020 I obtained a Ph.D. degree in sociology with honors. The title of my thesis is (Study of the Relationship between Tribalism and Political Order in Iraqi Kurdistan). 

I'm married and have two sons and two daughters. I can write and speak English, Arabic, and Persian languages. I now started to learn the Turkish language. I'm currently researching the importance of the relationship between Civil Society Organizations (CSOs) and tribal issues in Iraqi Kurdistan.