Biography
من حسین شاكر شریف ، لە سالی 1986 لە شاری هەولێر لە دایك بووەمە، لە سالی 2008ز لە زانكۆی سەلاحەددین لە كۆلێژی ئاداب بە شی مێژوو بەكالۆریوسم بە پلەی دووەم تەواو كرد، لە سالی 2015 لە زانكۆی سەلاحەددین لە كۆلێژی ئاداب / بەشی مێژوو ماستەرم لە ژێر ناونیشانی كورد و ناوچە كوردنشینەكان لە كـتێبی (وفيات الاعيان ) ى (ابن خلكان)ی تەواو كرد كە باس لە رۆلی كورد لە چوارچێوەی شارستانیەتی ئیسلامی لە سەدەكانی ناوەراستدا دەكا، پاشان لە سالی 2022 لە زانكۆی غازی لە شاری ئەنقەر لە تركیا دكتۆرام بە پلەی نایاب لە سەر ملمڵأنی سیاسی و مەزهەبی لە عیراق لە سەردەمی سەلجوقیەكان و كاریگەریە سیاسی و ئابوری و ئاینی و رۆشنبیرییەكانی تەواو كرد. بۆ ماوەی چەندین سال بە پیشەی مامۆستا لە بەشی مێژووی كۆلێژی ئاداب ی زانكۆی سەلاحەددین كاردەكەم . خاوەنی چەندین كتێب و نوسین و توێژینەوەی زانسیتیم لە چوارچێوەی زانستی مێژوو.