Biography

من (کامران جوهر عبداللە)(مامۆستاى ياريده‌ده‌ر) لەدایک بووى (١٩٧٩/٣/٩) / هەولێر. قۆناغەکانى خوێندنى سەرەتایم لە قوتابخانەى (نیگار)ى بنەڕەتى تەواوکردووە لەشارى هەولێر، خوێندنى ناوەندى لە قوتابخانەى شەهید ( سەیدا صالح یوسفى) تەواو کردووە لەشارى هەولێر. قۆناغى چوارەمى ئامادەیم لە ئامادەیى (ڕزگارى)  دەست پێکرد، بەڵام بەهۆى خراپى بارودۆخى ئابوورى و سیاسى لە ساڵانى (١٩٩٤ – ١٩٩٥) نەمتوانى درێژە بەخوێندن بدەم، بەڵام لەساڵانى (٢٠٠١ – ٢٠٠٢) درێژەم بە خوێندندا، لەساڵى (٢٠٠٥ – ٢٠٠٦) قۆناغى شەشى زانستیم تەواوکرد ، دواتر لە كۆلێژى ئاداب / بەشى کۆمەڵناسى / زانکۆى سەلاحەددین وەرگیرام و قۆناغەکانى خوێندنى زانکۆم بەسەرکەوتووى تەواو کرد، تا لەکۆتاییدا بڕوانامەى بەکالۆریۆسم پێ بەخشرا لە (١ى تەمووزى ٢٠١٠) بە پلەى (زۆر باشە) و دووەمى سەر بەشى کۆمەڵناسى. هەروەها لە ڕیککەوتى (٢٠١١/٤/١٣) وەکو (ى. توێژەر / معید) لە هەمان بەش دەست بەکاربووم. هەروەها لەڕێکەوتى (٢٠١٣/١٠/٣٠) دەست بەکاربووم لە خوێندنى ماستەر، تاكو له‌ به‌روارى (٢٠١٦/٥/١١) پله‌ى مارسته‌رم به‌ده‌ستهێنا