Biography
- پسپۆڕى گشتى: شوێنه‌وارى كۆن.
- پسپۆڕى وورد: بیناسازى كۆن.
- ساڵی ۱۹۸٦ له شارى هه‌ولێر له دایك بووه.
- ده‌رچووى ساڵى ۲۰۰۷-۲۰۰۸ ه له(به‌شی شوێنه‌وار/ لقی كۆن)، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى به‌ده‌ستهێناوه به پله‌ی دووه‌م له سه‌ر ئاستی به‌ش و كۆلیژ، له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.
- ساڵى ۲۰۰۹- ۲۰۱۰ وه‌ك تویژه‌ر له به‌شی شوێنه‌وار داواكراوهتەوە، ودامەزراوە وبه‌رده‌وام بووه له‌خزمه‌تى به‌ش تاكو ساڵى ۲۰۱۳.
- ساڵى ۲۰۱۲- ۲۰۱۳ دەست دەکات بەخوێندنى ماستەرو بروانامەى ماستەر بەناونیشانی توێژینەوەکەى: (په‌رستگا درێژه‌كان له‌سه‌رده‌مى عوبه‌ید تاكو كۆتایی سه‌ردمى بابلى كۆن ٤٥۰۰-۱٥۹٥پ.ز)، ساڵى ۲۰۱٥- ۲۰۱٦ لەزانكۆی سه‌لاحه‌ددین له كوردستانى عێراق، و به پله‌ی زۆرباش ته‌واوكردووه.
- ساڵى ۲۰۱٥- ۲۰۱٦ بڕوانامه‌ی ڕێگاكانی وانه ووتنه‌وه‌ی به ده‌ستهێناوه ونازناوی مامۆستای یاریده‌ده‌رى پێ به‌خشراوه، وه‌كو یه‌كێك له‌مامۆستاكانی به‌ش له‌ناو ستافهكهیاندا چه‌ندین وانه‌ی زانستی له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێته‌وه.
- ساڵى ۲۰۱۷- ۲۰۱۸ دەست دەکات بەخوێندنى دكتۆرا‌و بروانامەى دكتۆرا بەناونیشانی تێزه‌كه‌ی: ( ته‌رزى بیناسازى په‌رستگاكان له وو‌ڵاتى نێوان دوو زێ لەههزارهى چواره‌مى پێش زایین تاوەکو نیوه‌ى هه‌زاره‌ى یه‌كه‌مى پێش زایین "توێژینەوەیەکى شوێنەوارناسى تەلارسازییە")، بەپله‌ی نایاب بەدەست دەهێنێت بۆساڵى ۲۰۲۲- ۲‌۰۲۳ لە زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له كوردستانى عێراق.
- بەدەرلەپسپۆڕییەکەى خۆى شارەزایه لهناسینەوەی هونه‌رى سه‌رده‌مه مێژووییە جیاكان و پارچە شوێنەواریەكان، ووێنەكردنی پاشماوەی پارچە هونەرى وشوێنەوارییەکان.
- چەندین پۆستى بەڕێوەبردنى وەرگرتووە وەک:(بڕیاردەرى بەش، وسەرۆکى لێژنەى دڵنیایى جۆرى بەش، بەرپرسى لێژنەى تاقیکردنەوەکانى بەش، ئەندامى باڵاى لێژنەى تاقیکردنەوەکانى کۆلێژ و...هتر)، هەروەها كار‌و چالاكییه‌كانى کاروان له به‌رسڤى خۆی داناوە بۆ زیاتر بڕوانە(سیفى) ناوبراو
- سوپاس.