Biography
خالید مەغدید کانەبی، دانیشتووی هەولێر. بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی کوردی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، ساڵی ٢٠١٣. ماستەر لە وڵاتی ڕوسیای فیدڕاڵ، شاری چیلیابینسک، زانکۆی چیلیابینسکی حکومی، کۆلێژی مێژوو و فیلۆلۆژیا، بەشی فیلۆلۆژیا، لە پسپۆڕی زمانی کوردی (زمانەوانی کارەکی)، ساڵی ٢٠١٨. دکتۆرا لە وڵاتی ڕوسیای فیدڕاڵ، شاری نیژنی نۆڤگەرەد، زانکۆی لەبەچێفسکی حکومی، کۆلێژی فیلۆلۆژیا و رۆژنامەگەری، بەشی فیلۆلۆژیا، لە پسپۆڕی زمان - زمانەوانی کارەکی، ساڵی ٢٠٢٤. مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدین، کۆلێژی پەروەردە-مەخموور، بەشی زمانی کوردی.