Biography

ميديا جەلال مەجید هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا لە کۆلێژی زمان. لەدایکبووی شاری ھەولێرم  و ئێستاش لە ھەولێر دەژیم. بەشی زمانی کوردیم لە زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی پەروردە تەواو کردووە.   ماستەرم لە زانکۆی سەڵاحەدین  بەشی زمانی کوردی وەرگرتووە. ماستەرنامەکەم (سینتاکس و سیمانتیکی بەستنەوە لە زمانی کوردیدا ). ماستەرەکەم لە بواری زمان (سینتاکس)ه.

  دكتۆراكەم لەساڵى ٢٠٢٤ تەواوكردووە، لە كۆلێژى زمان، لە بوارى (پڕاگماتيك). ناونيشانى تێزى دكتۆراكەم (پڕۆگرامكردنى بير بۆ وەڵامى كاريگەر لە ئاخاوتندا)؟ 

 مامۆستای بابەتی کوردۆلۆجی بوومە لە ھەردوو کۆلێژی کشتوکال و کۆلێژی زانست. ئێستا مامۆستام  لەبەشی زمانی کوردى.