Biography
نێچیروان جاسم ولی
لەدایکبووى هەولێر
بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبى کوردى 2012_2013 , یەکەمى سەر بەش بووە
.ماستەر لە ئەدەبى کوردى
.قوتابیى دکتۆرا
ڕیزبەندیی زانینى زمان: کوردى (زمانى دایک), عەرەبى (باش), فارسى (تا ڕادەیەک), ئینگلیزى (کەمێک)
:کتێبە چاپکراوەکانى
(نووسین) ١_ئیستاتیکاى شیعریی نارى و تاهیر بەگى جاف
٢_ گەورە بژى (وەرگێڕان)
٣_ خۆت بە (وەرگێڕان)
(وەرگێڕان)٤_بەرەو بەرزى بچین
(بەهاوبەشى)٥_ خوێندنەوەیەک بۆ تێڕوانینە نوێیەکانى فیکرى ئیسلامى
زیاتر لە 120 بابەتى نووسراو و وەرگێڕدراوى لە سایت و ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاو کردووەتەوە
ڕاهێنەرى گەشەپێدانى مرۆییە و جگە لە ٣ بڕوانامەى ڕاهێنەرى, چەندان بڕوانامەى لە بابەتە جۆراوجۆرەکانى ئەو بوارە بە دەست هێناوە
خەڵاتى سێیەمى لە ٢٤ەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتیی گەولاوێژ بۆ لێکۆڵێنەوە وەرگرتووە
:بە توێژینەوەى زانستى بەشدارى لەم کۆنفڕانسە زانستى و نێودەوڵەتییانە کردووە
١_ یەکەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی بەشى زمانى کوردیی زانکۆى بەغدا/ زانكۆى بەغدا ٢٠١٧
٢_چوارەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی سەنتەرى هەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەى کەلتوورى/ زانكۆى سۆران ٢٠٢١
٣_ کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی فەقێ قادرى هەمەوەند/ زانكۆى چەرموو٢٠٢١
٤_ کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی (هەقە لە سێبەرى مێژوودا)/ زانکۆی کۆیە ٢٠٢٢
٥_ شەشەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی سەنتەرى زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى/ زانکۆى زاخۆ٢٠٢٢
٦_ حەفتەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی سەنتەرى زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى/ زانكۆى زاخۆ ٢٠٢٣
٧_ کۆنفڕانسى جینۆساید؛ ڕەنگدانەوەى لە ئەدەب و هونەردا/ وەزارەتى ڕۆشنبیرى ٢٠٢٣
٨_سێیەمین کۆنفڕانسى زانستیی نێودەوڵەتیی کۆلیژى زانستە ئیسلامییەکان/ زانكۆى سلێمانى ٢٠٢٣
٩_دووەمین کۆنفڕانسى زانستیی کۆلیژى پەروەردە/ زانكۆى چەرموو ٢٠٢٤