Biography

نێچیروان جاسم ولی

لەدایکبووى هەولێر

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبى کوردى 2012_2013 , یەکەمى سەر بەش بووە

.ماستەر لە ئەدەبى کوردى

.قوتابیى دکتۆرا

ڕیزبەندیی زانینى زمان: کوردى (زمانى دایک), عەرەبى (باش), فارسى (تا ڕادەیەک), ئینگلیزى (کەمێک)

  :کتێبە چاپکراوەکانى

(نووسین)  ١_ئیستاتیکاى شیعریی نارى و تاهیر بەگى جاف

 ٢_ گەورە بژى (وەرگێڕان)

٣_ خۆت بە (وەرگێڕان)

(وەرگێڕان)٤_بەرەو  بەرزى بچین

(بەهاوبەشى)٥_ خوێندنەوەیەک بۆ تێڕوانینە نوێیەکانى فیکرى ئیسلامى

٦_ متمانەت بە خۆت هەبێت و بەهێز بمێنەوە (وەرگێڕان)

زیاتر لە 130 بابەتى نووسراو و وەرگێڕدراوى لە سایت و ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاو کردووەتەوە

 ڕاهێنەرى گەشەپێدانى مرۆییە و جگە لە ٣ بڕوانامەى ڕاهێنەرى, چەندان بڕوانامەى لە بابەتە جۆراوجۆرەکانى ئەو بوارە بە دەست هێناوە

خەڵاتى سێیەمى لە ٢٤ەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بۆ لێکۆڵینەوە وەرگرتووە

لە یەکەمین فێستیڤاڵى ئەدەبى جینۆساید بە شیعر بەشدارى کردووە  و خەڵاتى وەرگرتووە

:بە توێژینەوەى زانستى بەشدارى لەم کۆنفڕانسە زانستى و نێودەوڵەتییانە کردووە

١_ یەکەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی بەشى زمانى کوردیی زانکۆى بەغدا/ زانكۆى بەغدا ٢٠١٧

٢_چوارەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی سەنتەرى هەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەى کەلتوورى/ زانكۆى سۆران ٢٠٢١

٣_ کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی فەقێ قادرى هەمەوەند/ زانكۆى چەرموو٢٠٢١

٤_ کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی (هەقە لە سێبەرى مێژوودا)/ زانکۆی کۆیە ٢٠٢٢

٥_ شەشەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی سەنتەرى زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى/ زانکۆى زاخۆ٢٠٢٢

٦_ حەفتەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتیی سەنتەرى زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوەى کوردى/ زانكۆى زاخۆ ٢٠٢٣

٧_ کۆنفڕانسى جینۆساید؛ ڕەنگدانەوەى لە ئەدەب و هونەردا/ وەزارەتى ڕۆشنبیرى ٢٠٢٣

٨_سێیەمین کۆنفڕانسى زانستیی نێودەوڵەتیی کۆلیژى زانستە ئیسلامییەکان/ زانكۆى سلێمانى ٢٠٢٣

٩_ دووەمین کۆنفڕانسى زانستیی کۆلیژى پەروەردە/ زانكۆى چەرموو ٢٠٢٤

١٠_ شەشەمین کۆنفڕانسى زانستیی نێودەوڵەتیی کۆلیژى زانستە ئیسلامییەکان/ زانكۆى سەڵاحەدین ٢٠٢٤

١١_ کۆنفڕانسى زانستیی شێخ محەمەدى خاڵ/ زانكؤى سلێمانى ٢٠٢٤

١٢_ یەکەمین کۆنفڕانسى زانستیی نێودەوڵەتیی مەولەویناسى/زانکۆى سلێمانى ٢٠٢٤