Biography
Dr. Omiad Saber Abdullah Shwany
پ. ى. د. أمید صابر عبدالله شوانى
ئەندامى وانە ووتنەوەم لە بەشى ئامار وزانیاریەکان، هەوڵمداوە بە باشترین شێوەکانى وانەو ووتنەوە وانە بە قوتابیانى بەکالۆریوس، ماستەر، دکتۆرا و دبلۆم بڵێمەوە، شیکەرەوەى ئامارم بۆ ماوەى 25 ساڵە بە باشترین پرۆگرامە سەردەمیەکان، هەموو ساڵێکیش وەکو باشترین مامۆستاکانى زانکۆى سەڵاح الدین دەست نیشان کراوم و سوپاس وپێزانینى سەرۆکى زانکۆم وەرگرتووە لە پرۆسەى دڵنیایى جۆرى خوێندن، گرینگترین ئەو بابەتانەى ووتومەتەوە:
1- Experimental Design 2- Test of Hypotheses 3- Principle of Statistics
4- Advance SPSS 5- Statgraphics 6- Biostatistics 7- Microsoft Office (Access+ Excel+ Word) 8-QuickBasic 9- Education statistics +...etc.
ڕۆڵى کاریگەرم هەبووە لە داڕشتنى ستراتیجیەتى خوێندنى باڵا لە کوردستان وعێراق کاتێک بەڕێوبەرى پلان دانان وئامار بووم لە وەزارەتى خوێندنى باڵا، هەروها ئەزموونێکى نێودەوڵەتیم هەیە لە بوارى سیمولەیشن لە بوارى پلانى پەروەردە و خوێندنى باڵا. لە گەڵ ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکانى یونسکۆ و یونیسێف و بانکى دراوى نێودەوڵەتى
هەروها بەشدار بووم وەک ئەندامێکى کارا بۆ دۆزینەوەى هەلى کار بۆ گەنجان وەک نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا
ڕۆڵى کاریگەرم هەبوو لە سەرکەوتنى پرۆسەى زانکۆ لاین لە سەرەتاى دەست بە کاربوونى بە پلانە زانستیانەکانم توانیم وابکەم زۆرترین قوتابیان وەربگیرێت لە زانکۆ حکومیەکان چونکە خزمەت کردنى ڕۆڵەکانى وڵات ئەرکى سەر شانمانە حەزمکردوە ڕۆڵەکانمان لە دەستێکى ئەمین بن
ئایدیام ئەوەیە ئاستى زانستى زانکۆکەم بە پێش بخەم بە توێژینەوەى زانستى ئەکادیمى لە باشترین جۆڕناڵەکانى جیهانى کە تا ئێستا زیاتر لە 8 توێژینەوەیەم هەیە دوانیان لە ئیمپاکت فاکتەر بڵاوم کردۆتەوە.
هەوڵەدەم بەشداربم لە پێشخستنى ڕەنکى زانکۆکەم بۆ باشترین پلەکان وە پێشخستنى ئاستى خۆم رؤژانە ئاشنا بوون بە باشترینەکانى جیهان لە ڕووى پرۆگرام و توێژینەوەى زانستى. ئەگەر تەمەن ڕێگەم پێ بدات
پرۆفیسۆرى یاریدەدەر
د. أمید 31-5-2023