هه‌ولێر-KDP.info- ماموستایه‌كی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێ، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌م جاره خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به‌و لیسته ده‌ده‌ن كه خاوه‌نی ڕیفراندۆمه و هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی بوون، چونكه بینیمان له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ندێك نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان له‌جیاتی به‌رگریكردن له خه‌ڵكی كوردستان ببوونه پارێزه‌ری به‌غدا و دژایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌كرد و دژی ئه‌وان ده‌نگیان ده‌دا.
پارتی دیموكراتی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆری قوربانی دا له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌میشه‌ش باجی كوردبوونی داوه و گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتیش كه پارتی شانازی پێوه ده‌كات ڕیفراندۆمه، كه 92.7%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان پێ داوه و ئه‌م جاره‌ش بۆ په‌رله‌مانی عێراق به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه."
ماموستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، د. ساڵح مه‌لا عومه‌ر عیسا، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق زۆر گرنگه و پێویسته ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ده‌چنه به‌غدا به‌رگری له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه ئه‌و كه‌سانه به ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان ده‌چنه به‌غدا، بینیشمان له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا خه‌ڵكانێك له‌جیاتی به‌رگریكردن له خه‌ڵكی كوردستان ببوونه پارێزه‌ری به‌غدا و له‌جیاتی به‌رگریكردن له خه‌ڵكی كوردستان تەنانەت دژایه‌تیی به‌رژوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیان كردووه و دژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان داوه، بۆیه ئه‌مه گرنگه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته گرنگی به‌و حزبانه بده‌ن كه هه‌ڵوێسته‌كانیان نه‌تەوه‌یین."
د. ساڵح مه‌لا عومه‌ر عیسا گوتی: "دیاره له ماوه‌ی ڕابردوودا چ لیستێك هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی بوون و كێ بوو ڕیفراندۆمی ئه‌نجام دا و هه‌ندێك لیستیش دژی ڕیفراندۆم ده‌نگیان داوه، بۆیه لیستێك دژی ڕیفراندۆم بێت و دژی ئه‌وه بێت خه‌ڵك ده‌نگ بۆ چاره‌نووسی خۆی بدات، بێگومان نه‌ته‌وه‌یی نییە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشتگیری لێ كردووه لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، هه‌ربۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان هێنده‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی بوون، به هیچ جۆرێك عێراقی نه‌بوونە، بۆیه گرنگە ده‌نگ به لیستی پارتی بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافه‌كانی ئه‌وان بكات."
د. ساڵح مه‌لا عومه‌ر عیسا ڕوونیشی كرده‌وه: "جێگه‌ی داخه هه‌ندێك لیست له پرۆپاگەنده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆر به ڕاشكاوانه دژایه‌تیی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، كه لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ده‌زانێت، بۆیه كه چووه به‌غداش هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بێت و به‌رگری له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕوونه."
بڵند ئیبراهیم