Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 2 JUN 2018 14:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"ئەوەی لە نێوان هەرێم و بەغدادا رووی داوە، سەرەتایەكە بۆ چارەكردنی كێشەكان"
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- مامۆستایەكی زانكۆ باوەڕی وایە، چارەكردنی هەندێ كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، سەرەتایەكە بۆ ئەوەی كێشە بنەڕەتییەكان چارە بكرێن و دەشڵێ، ناڕازیبوونی كورد لەوەدایە، بەغدا بە گوێرەی دەستوور كار ناكات.

دكتۆر ساڵح مەلاعومەر، مامۆستای زانكۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، رەوشێك بەسەر هەرێمی كوردستاندا هات، بە شێوەیەك بوو كە بەغدا گوشاری زۆری خستە سەر هەرێمی كوردستان و هیچ وڵاتێكیش پشتگیریی هەرێمی كوردستانی نەكرد، رەوشەكە بە شێوەیەك مەترسدار بوو و هەوڵی زۆر درا هەرێمی كوردستان وەك كیانێكی سیاسی نەمێنێت، بەڵام بە هۆی دیپلۆماسییەتی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نێوخۆدا، توانرا لە ڕووی دیپلۆماسییەوە  پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان بگەڕێندرێنەوە دۆخی پێش ئۆكتۆبەر".

ئەو مامۆستایەی زانكۆ گوتیشی: "بە هۆی نەرمینواندنی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە، توانی بەغدا ناچار بكات لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بگاتە رێككەوتن، بڕیاری ناردنی بەشێك لە مووچە و كردنەوەی فڕگەكان، سەرەتایەكە تا لەبری ئەوەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەرەو توندوتیژی بچێت، بەرەو دەستپێكردنی دانوستان و چارەكردنی كێشەكان دەچێت".

ساڵح مەلاعومەر ده‌شڵێ: "بە گوێرەی خوێندنەوەی بەندە، چارەكردنی هەندێ كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا بە گوشاری نێودەوڵەتی نەبووە، بەڵكوو دەتوانم بڵێم بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بووە، ئەمەیش لە لێدوانی حەیدەر عەبادیدا دەركەوت كە چارەكردنی كێشەكان لە چوارچێوەی لێكتێگەییشتنی نێوان عەبادی و نێچیرڤان بارزانییە".

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ بە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕگەكانی هەرێمی كوردستان و خەرجكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك كێشەكانی هەرێمی كوردستان كۆتاییان دێت، مەلاعومەر گوتی: "ئەوەی كراوە چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نییە، دەتوانم بڵێم سەرەتایەكە بۆ ئەوەی كێشەكان چارە بكرێن، لەبەر ئەوەی كێشەی دیكە ماون كە كێشەی بنەڕەتین و پێویستیان بە كاتی زیاتر هەیە، هۆكاری ناڕازیبوونی كورد بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەغدا كار بە دەستوور ناكات، ئەگەر چارەكردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستووردا بێت، كوردیش بەوە ڕازییە".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

بابەكر زێباری، چوونی هێزی ئەمەریكا بۆ شنگال بە هەوڵ بۆ دروستكردنی ئیدارەی هاوبەش دەزانێ

SATURDAY, 02 JUNE 2018 13:06:13

شنگال-KDP.info- بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای دیجلەی هێزی پێشمەرگە دەڵێ، هاتنی هێزێكی ئەمەریكا بۆ شنگال، هەنگاوێكی ئەرێنییە بۆ ئەوەی ئیدارەی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی عێراق و پێشمەرگەدا دروست بكرێت و گوتیشی، "ئەمەریكا مامەڵە لەگەڵ حەشدی شەعبی و پەكەكەدا ناكات".

 
له‌ دوو پرسه‌ی جیادا، مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی دكتۆر موحسین ئه‌تروشی و خانه‌واده‌ی كورد ئه‌نوه‌ر ده‌كات

SATURDAY, 02 JUNE 2018 12:06:54

له‌ دوو پرسه‌ی جیادا، مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی دكتۆر موحسین ئه‌تروشی و خانه‌واده‌ی كورد ئه‌نوه‌ر ده‌كات.

 
وەزارەتی دارایی: به‌ گەییشتنی پارەكەی بەغدا، مووچەی هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینان دابەش دەكرێت

SATURDAY, 02 JUNE 2018 12:06:27

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە روونكردنەوەیێكدا ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ گەییشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا دەینێرێت، مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە، ناوخۆ، دەزگای ئاساییش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت.

 
فراكسیۆنی پارتی، جەخت لە پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكاتەوە

SATURDAY, 02 JUNE 2018 12:06:29

هەولێر-KDP.info-  فراكسیۆنی پارتی، مكوڕە لەسەر ئەوەی ئەم حەفتەیە پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسەند بكرێت و، ئەندامێكی لیژنەی داراییش رایگەیاند، "لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندایە، بۆیە ئەم حەفتەیە هەموو هەوڵەكانی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی پەرلەمان كۆ ببێتەوە و ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بكرێت".

 
مەناف حەسەن: بە ھۆی بڕیاری كۆمسیۆنەوە، پارتی دوو كورسیی لە دەست دا

SATURDAY, 02 JUNE 2018 12:06:24

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی ھەڵبژاردنەكانی پارتی لە مووسڵ دەڵێ، بە ھۆی بڕیارێكی كۆمسیۆنەوە بۆ ھەژمارنەكردنه‌وه‌ی دەنگی زیاتر لە ٢٠٠ وێستگەی ئاوارەكانی نەینەوا، پارتی دوو كورسیی لە دەست دا و دەشڵێ، "ھەر وێستگەیەكی دیكە رەت بكرێتەوە، ھەڵوێستمان دەبێت".

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP
AddThis Sharing
SHARESPrintAddthis