Biography
Rukhsar Abdulghafoor Taha Omar Baleki was born in Erbil in 1990.
She obtained her BA. in Ancient Archaeology from Salahaddin University - Erbil by ranking first on the department in 2013.
where she had been a faculty member since 2013.
And her MA in Ancient Art (Assyrian Art) at Salahaddin University - Erbil in 2018. The Thesis Title is: (Warfare Scenes in the Neo–Assyrian Arts (911 – 612 B.C) (Archery Scenes - an Artistic Study)
And she teaches: Mesopotamia First Stage, Ancient Arts Second Stage, Scientific Research Methodology Second Stage, Greece and Roman Civilization Third Stage, English Texts Third & Fourth Stage.
And currently PhD student & Lecturer in Department of Archaeology, College of Arts, Salahaddin University of Salahaddin-Erbil.
ژیاننامه
رخصار عبدالغفور طه عمر باڵەكی لە ساڵی 1990 لە شاری هەولێر لە دایكبووە
لە ساڵی 2013 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە شوێنەواری كۆن بە پلەی زۆرباشەی باڵا لە بەشی شوێنەواری زانكۆی سەلاحەدین - هەولێر بەدەستهێناوە بە ڕیزبەندی یەكەمی سەر بەش
لە ساڵی 2013 وەكو یاریدەدەری توێژەر لە بەشی شوێنەوار كۆلیژی ئاداب دامەزراوە
لە ساڵی 2018 بڕوانامەی ماستەری لە شوێنەواری كۆن بە پلەی زۆرباشەی باڵا لە بەشی شوێنەواری زانكۆی سەلاحەدین - هەولێر بەدەستهێناوە لە بواری هونەری كۆنی میسۆپۆتامیا(هونەری ئاشوری) ناونیشانی ماستەرنامەكەی بریتیە لە: ( دیمەنی جەنگی لە هونەری سەردەمی ئاشووری نوێ(911 - 612 پ.ز) دیمەنی تیرهاوێژی بەنموونە - لێكۆڵینەوەیەكی هونەرییە)
لە ساڵی 2018 بڕوانامەی دبلۆمی لە وانەوتنەوە (ڕێگاكانی فێربوون و میتۆدەكانی توێژینەوە) لە زانكۆی سەلاحەدین – هەولێر بەدەستهێناوە
لە ڕێكەوتی 15/1/2020 نازناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەری وەرگرتووە
لە ڕێكەوتی 7/5/2024 نازناوی زانستی مامۆستای وەرگرتووە
لە چەندین ئەرك و بەرپرسیاریەتی لەسەر ئاستی كۆلێژ و بەش بەژدار بووە، وەكو (كاری كارگێری لە تۆماری كۆلێژ وكاری كارگێری لە بەشی شوێنەوار و كتێبخانە و ئەندامیەتی لە لیژنەكانی كۆلیژ وەكو: (لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی و لێژنەی رۆشنبیری و چاڵاكی و لیژنەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی كۆلێژ... )
بەژداری لە چەندین خولی زمان و ڕاهێنانی پیشەی لە بواری پسپۆری شوێنەواری كردووە وەكو كاری هەڵكۆڵینی شوێنەواری و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپور و دووباری نوژەنكردنەوەی بیناو باڵەخانە كەلەپورییەكان و زیندووكردنەوەی میراتی نیشتمانی ... هتد
ئەو وانانەی لەبەشی شوێنەوار وتوویەتیەوە: میسۆپۆتامیا قۆناغی یەكەم، هونەری كۆن قۆناغی دووەم، ڕێبازی توێژینەوەی زانستی قۆناغی دووەم، شارستانیەتی یۆنان و رۆمان، تێكستی ئینگلیزی قۆناغی سێیەم و چوارەم
لە ئێستادا مامۆستا و قوتابی دکتۆرایە لە بەشی شوێنەوار،كۆلیژی ئاداب، زانكۆی سەلاحەدین – هەولێر