Biography

 

     ناوى ته‌واوم سعدیه‌ زرار رشید له‌دايكبووى ( 1/7/1986 )ى شارى هه‌ولێرم له‌ گه‌ره‌كی ته‌یراوه‌  قۆناغى سه‌ره‌تاییم له‌ قوتابخانه‌ی گۆڤه‌ندی سه‌ره‌تایی كچان له‌ هه‌مان گه‌ره‌ك ته‌واو كردووه‌ و قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌ييم له‌ قوتابخانه‌ی هه‌ڵاڵه‌ی كچان  ته‌واو كردووه‌ له‌ساڵى ( 2004 - 2005 )، بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆسم به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌ پله‌ی ( دووه‌م ) له‌ سه‌ر ئاستی به‌ش له‌به‌شى ماتماتیك له‌ كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى/ زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين  له‌ساڵى ( 2007-2008 ) , له‌ساڵى ( 2009 ) وه‌ك ياريده‌ده‌رى توێژه‌ر له‌یه‌كه‌ی تۆماری هه‌مان كۆلێژ ده‌ست به‌كاربووم بۆ ماوه‌ى ( 4 ) ساڵ. خولى توانستى كۆمپيوته‌ر و خولى زمانى ئينگليزى وه‌ك پێداويستيه‌ك بۆ وه‌رگيران له‌خوێندنى باڵام بينى. له‌ساڵى ( 2012-2013 ) له‌خوێندنى ماسته‌ر وه‌رگيرام له‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ به‌شی زانسته‌ په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونیه‌كان ، بڕوانامه‌ى ماسته‌رم له‌بوارى ( ڕێگاكانى وانه‌وتنه‌وه‌ى ماتماتیك ) له‌به‌روارى ( 7/7/2015) به‌ده‌ستهێنا لەبەرواری(12/12/2019 ) نازناوی مامۆستای یاریدەدەرم پێ بەخشرا. ئێستاش له‌  كۆلێژى  په‌روه‌رده‌/ زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين لە بەشی ماتماتیک وەکو مامۆستا كارده‌كه‌م و به‌رده‌وامم.له‌ به‌رواری 1/9/2022 وه‌كو بریارده‌ری به‌شی ماتماتیك كار ده‌كه‌م .