Biography

م. ســاكار كمال واحد له‌ ساڵی (2007) بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆســـــی له‌ به‌شی زمانـــی كوردی/ كۆلێژی زمان/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌رگرتووه‌، ساڵی (2013) بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ بواری پڕاگماتیك له‌ به‌شی زمانـــــی كوردی /كۆلێژی زمان/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌رگرتووه‌، له‌ ساڵی (2014) نازناوی زانستی وه‌رگرتووه‌ و بووه‌ته‌ مامۆستای یاریده‌ده‌ر، له‌ ساڵــی (2014) تاوه‌كو ئێستا به‌شداره‌ له‌ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی كوردناسی گشتـــــــــــــی له‌ به‌شی فارسی/ كۆلێژی زمان ساڵی (2013-2014)، به‌شی زانسته‌ سیاسییه‌كان/ كۆلێژی یاسا و ڕامیاری(2013-2014)، كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له‌ ساڵـــــــی (2014) تاوه‌كو ئێستا، خاوه‌نی دوو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌، له‌( 13/6/2018 ) پله‌ی به‌رزكراوه‌تـــــه‌وه‌ بۆ مامۆستا، له‌ ئێستادا قوتابی دكتۆرایه‌ له‌ به‌شی زمانی كوردی/ كۆلێژی زمان/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین.