Biography
سەنگەر قادر شێخ محمد حاجى، لە ساڵى ١٩٨٠ لە شارى هەولێر لەدایکبووم. خوێندنى سەرەتایىم لەم شارە تەواو کردووە و خوێندنى ناوەندیم لە شەقڵاوە بووە و خوێندنى ئامادەییش لە هەولێر. لە ساڵى ٢٠٠٤ لە بەشى زمانى کوردى کۆلێژى ئادایى زانکۆى سەڵاحەدین وەرگیراوم. لە کۆتاییەکانى ساڵى ٢٠٠٤ بوومە یاریدەدەرى توێژەر و لە ٢٠٠٥ لە خوێندنى باڵا ماستەر وەرگیراوم، ساڵى ٢٠٠٧ بڕوانامەى ماستەرم وەرگتووە و ساڵى ٢٠٠٩ لە دکتۆرا وەرگیراوم و ساڵى ٢٠١١ بووم بە هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا. لە ساڵى ٢٠١٦ پلەى زانستیم بوو بە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر.
خاوەنى شەش کتێبى چاپکراوم لەگەڵ ئەنجامدانى چەندین توێژینەوە زانستى و بەشداریى چەندین کۆنفرانسم لە ناوەوە و دەرەوەى وڵات کردووە. هەنووکە لە بەشى زمانى کوردى کۆلێژى زمان مامۆستام.