Biography

سازان سه‌باح پیرباڵ ، توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ له‌ به‌شی شوێنه‌واری‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین، كات و شوێنی به‌ دنیاهاتن 1983 هه‌ولێر له‌ گه‌ره‌كی ته‌یراوه.‌

له‌ قوتابخانه‌ی (ئه‌یبویه‌ی كچان)ی سه‌ره‌تایی ده‌ستم به‌ خوێندن كردووه‌(1989-1995)‌، قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی و دواناوه‌ندیم سه‌لاحه‌دینی كچان خوێندووه‌(1995-2001). دوای قۆناغی ئاماده‌یی له‌ به‌شی شوێنه‌واری كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌رگیرام‌ (2001)  وه‌ له‌ ساڵی 2005 بڕوانامه‌ی بكالۆریوسم به‌ده‌ستهێنا له‌ بواری زانستی شوێنه‌وار.

له‌ ئیداره‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كۆلێژی ئاداب دامه‌زرام و ده‌ستبه‌كاربووم‌ به‌ پله‌ی (موعید) وه‌ له‌ سالی 2006، له‌ 2008 به‌رپرسیاری پۆستی كارگێری كۆلێژی ئادابم پێسپێردرا، تا ساڵی‌ 2009 .

له ساڵی 2009 له‌ خوێندی‌ ماسته‌ر وه‌رگیرام له‌ به‌شی شوێنه‌وار له‌ 2011 بڕوانامه‌ی ماسته‌رم به‌ده‌ستهێنا. نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌م تایبه‌ت بوو به‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ (جل وبه‌رگی كوردی له‌ تابلۆی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له‌سه‌رده‌می عوسمانیدا).

له‌ ساڵی 2011 وه‌كو توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ ده‌ستبه‌كاربووم. له‌ بواری توێژینه‌وه‌شدا تایبه‌ت به‌ شوێنه‌وار و كلتووری كورده‌كان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان توێژینه‌وه‌م له‌م بابه‌تانه‌ كردووه‌ و له‌ گۆڤاره‌ زانستیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.‌

بابه‌تی توێژینه‌وه‌كان:

1.     ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ تابلۆی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان.

2.     ئامێری مۆسیقا له‌ تابلۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان

3.     نیشیمه‌نی و شوێنی نیشته‌جێبوونی كورده‌كان له‌ ناوچه‌ كوردیه‌كاندا

4.     كاری جۆڵایی له‌ جووه‌كانی كوردستان

5.     كلتووری جووه‌كانی كوردستان

6.     ئه‌فسانه‌ له‌ نێو ئاینه‌ كوردییه‌كان(ئیزییدی، یارسان، به‌گداشی)

7.     جگه‌ له‌وه هه‌ندێ ووتارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له‌ گۆڤاری جیاجیا بلاومكردۆته‌وه‌.

. به‌شداری چه‌ند كۆنفرانس و خولێكم كردووه‌ بۆ پاراستن و پارێزگاری كردن و شێوازی وێنه‌كردنی پارچه‌ شوێنه‌واریه‌كان.