Biography

د. سنور صباح صدیق هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ، لەساڵی 2004 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە مێژووی گشتی بەدەستهێناوە لە  زانكۆی سەلاحەددین - هەولێر، دواتر لە ساڵی 2009 بڕوانامەی ماستەری لەمێژووی نوێ و هاوچەرخ بەدەستهێناوە لە زانكۆی كۆیە و بابەتی وردی توێژینەوەكەی دەربارەی مێژووی سیاسەتی بەعەرەبكردنی پارێزگای كەركووكە لە نێوان ساڵانی 1963 - 1991.

دواتر لەساڵی 2019 بڕوانامەی دكتۆرای لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە زانكۆی سەلاحەددین - هەولێر بەدەستهێناوە و بابەتی وردی توێژینەوەی دكتۆراكەی دەربارەی مێژووی خوێندنی فەرمی لە شاری هەولێر لەنێوان ساڵانی 1958 - 1980 بووە.

خاوەنی زیاتر لە شەش توێژینەوەی بڵاوكراوەیە لەگۆڤارە زانستیە ئەكادیمیەكان و زیاتر لە 10 وتار و لێكۆڵینەوە لە گۆڤارو ڕۆژنامە كوردییەكان.

د. سنور بەشدار بووە لە دانان و نووسینی دوو كتێب دەربارەی مێژووی خوێندنی فەرمی لە شاری هەولێر لەنێوان ساڵانی 1958 - 1980 وە هەروەها كتێبی مێژووی مەعاریفی هەولێر" هەروەها كتێبێكی تریشی بڵاو كراوەتەوە لەلایەن دەزگای ئاراس دەربارەی مێژووی بەعەرەبكردنی پارێزگای كەركوك 1963 - 1991.

 ئێستا ستافی ئەكادیمیە لەبەشی مێژووی كۆلێژی ئاداب - زانكۆی سەلاحەددین.