Biography
بەندە مامۆستایە لە بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى . یە کێکم لە مامۆستایانى سەرەتاى دەمەزراندنى کۆلێژى پ .بنەرەتى . لە ساڵى ١٩٨٧ دامەزرام لە وەزارەتى پەروەردە . پاش ١٩ ساڵ خزمەتى مامۆستایەتى ڕاژەم گواستەوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا . لە ساڵى ٢٠٠٦ وە مامۆستام لە کۆلێژى ناوبراو . لە ماوەى ئەم سیانزە ساڵەدا بابەتەکانى ( کوردناسى - ڕەخنەى ئەدەبى - مێژووى ئەدەبى - ئەدەبى هاوچەرخ ، ئەدەبى مندالان ، ڕێبازى لێکۆڵینەوە - شێوازى ئەدەبى - دەقەکانى پەخشان ) م وتووەتەوە . ئێستاش هەردوو بابەتى شێوازى ئەدەبى - دەقەکانى پەخشان ) دەڵێمەوە . ماوەى ٤ ساڵ سەرۆکى بەشى زانستى گشتى بووم . ماوەى ٤ ساڵیش بەرپرسى بەشى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا بوو . دواتریش بۆ ماوەى ٤ ساڵیش بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى میواندارى زانکۆ بووم . ماوەى سێ ساڵیشە ئەندامى لیژنەى زانستی بەشى کوردیم .
لە پاڵ ئەو ئەرکانەشدا لە چەندین لێژنەى سەر بە زانکۆ و کۆلێژو بە ش وەک سەرۆکى لیژنە و ئەندام بەشدار بوومە .