Biography
دوای به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی( دبلۆم )له‌زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی هه‌ولێر له‌ساڵی 2000-2001له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌كو مامۆستا ده‌ست به‌كار بووم، وێڕای وانه ووتنهوهم له هه‌رسێ بازنه‌ی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریش وانه‌م ده‌گووته‌وه.پاش به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی (باكالۆریۆس )لهزمانو ئه‌ده‌بی كوردی وه‌كو سه‌رۆكی به‌شی زمانوئهدهبی كوردی له په‌یمانگای پێگهیاندندهست به‌كاربووم، تاكو راژه‌كه‌م گواسترایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی- زانكۆی سه‌لاحه‌دین- كۆلێژی په‌روه‌رده- زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان كه یه‌كێك بووم له ده یه‌كه‌مه‌كانی به‌شه‌كه‌م، دوای ته‌واو بوونی خزمه‌تی دوو ساڵ دوای بڕوانامه‌ی باكالۆریۆس له هه‌مان به‌ش و كۆلێژی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر)م وه‌رگرت، پاش ته‌واو كردنی خزمه‌تی یاساییم له به‌شی كوردی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆكه‌مان به بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو توێژینه‌وه له گۆڤاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین، پله‌ی زانستیم له ساڵی 2018م بوو به مامۆستا، له هه‌مان ساڵدا له دكتۆرا وه‌رگیرام له زانكۆی سنه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای جمهوری ئیسلامی ئێران، كه ئه‌ركی هه‌موو خوێندنه‌كه‌م له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوبراو بوو، تاكو سپتمبر ساڵی 2021م، بڕوانامه‌ی دكتۆرام پێبه‌خشرا له زمان‌و ئه‌ده‌بی فارسی، له كۆلێژی زمان و ئه‌ده‌بیاتی بیانی- به‌شی زمانی فارسی. له‌میانی خزمهتكردنمدا له‌چه‌ندین ده‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری‌و به‌رێوه‌بردندا به‌شدار بوومه‌و له‌چه‌ندین لیژنه‌ی جۆراو جۆر به‌ناونیشانی ئه‌ندام ، یاریده‌ده‌ر یان سه‌رۆك لیژنه به‌شدار بوومه، له‌وانه( لیژنه‌ی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵ، لیژنه‌ی ته‌ندروستی به‌ش، لیژنه‌ی رێكخستنی ڤستیڤاڵی كۆلێژ، لیژنه‌ی كرینی پێداویستیكانی كۆلێژ، لیژنه‌ی ووردبینی بۆردی نمره‌كانی كۆتایی ساڵ‌و لیژنه‌ی گفتوگۆی باسی دهرچوونو...).هه‌روه‌ها ئه‌و وانانه‌ی كه له‌به‌شی كوردی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی پێم سپێردراوه( شێوازی ئه‌ده‌ب، په‌خشان، رێبازی لێكۆڵینه‌وه، دارشتن، ئه‌ده‌بی منداڵان، كوردۆلۆجیو بینین‌و ڕاهێنان)، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتی كردنی چه‌ندین باسی ده‌رچوونی قوتابیان.