Biography

م یادگار خدر رەشید / ستافی ئەكادیمی و مامۆستا لەزانكۆی سەلاحەددین –هەولێر / كۆلێژی ئاداب – بەشی جوگرافیا – پسپۆڕی جوگرافیایی پیشەسازی

ژیان وبەرهەمەكانم

یادگار خدر ڕەشید  لەساڵی 1984 لەشاری هەولێر لەدایك بوویمە ، خوێندنی سەرەتایی وناوەندی ودواناوەندیم لەشاری هەولێر تەواو كردووە . لەساڵی 2006-2007 بەكالۆریۆسم لە بەشی جوگرافیا –زانكۆی سەڵاحەدین بەدەست هێناوە ، لەساڵی 2015 بڕواتامەی ماستەرم لەزانكۆی سەڵاحەدین –هەولێر ، كۆلێژی ئاداب – بەشی جوگرافیا بەدەستهێناوە ، لەساڵی 2020 لەدكتۆڕا وەرگیراوم.

بۆ ماوەی زیاتر لە 9ساڵە وەكو مامۆستا لەبەشی جوگرافیا وانە دەلێمەوە ، خاوەنی زیاتر لە 6توێژینەوەی ئەكادیمیم لەبواری جوگرافیای پیشەسازی ، ناونیشانی توێژینەوەكانم :

-       شیكردنەوەیەكی جوگرافی بۆ كاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر كەرتی پیشەسازی لەپارێزگای هەولێر

-       شیكردنەوەیەكی جوگرافی بۆ پیشەسازییە گۆڕاوەكان لەقەزای سێمێل

-       تحليل المكاني لصناعة الاسفلت فى أفليم كردستان

-       شیكرنەوەیەكی جوگرافی بۆ بەرهەم هێنانی ووزەی كارەبا وبەكارهێنانی لەبواری پیشەسازی لە قەزاى ناوەندی هەولێر

-         شیكردنەوەی ئاماری شوێنجێی دابەشبوونی جوگرافی بۆ بەرووبومە پیشەسازییەكان لەپارێزگای هەولێر

-       پێكهاتەی پیشەسازییە خۆراكییەكان ودابەش بوونی شوێنجێی لەپارێزگای هەولێر