Biography

 

یوسف حسن حسێن له‌ ساڵی 1978 له‌ دایك بووه‌، له‌ ساڵی 2009 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كۆمه‌ڵناسی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین هەولێر به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ساڵی 2014 خوێندنی ماسته‌ری له‌ بواری ئه‌نترۆپۆلۆژیای كولتووری ته‌واوكردووه‌. له‌ ساڵی 2014 ه‌وه‌ نازناوی زانستیی مامۆستای یاریده‌ده‌ری به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌و كاته‌وه‌ وه‌كو مامۆستا له‌ به‌شی كۆمه‌ڵناسی وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌ له‌ ساڵی 2021 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ ئه‌نترۆپۆلۆژیای كولتووری به‌ده‌ستهێناوه‌. یوسف حسن له‌ماوه‌ی ژیانی ئه‌كادیمی خۆیدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی له‌ پسپۆری ئه‌نترۆپۆلۆژیای کولتووری بلاوكردۆته‌وه‌. به‌شداری له‌ چه‌ندین وۆركشۆپ وچالاكی زانست ی کردووە ئێستاش مامۆستایە لە زانکۆی سەلاحەددین.