Biography

د.ژیلوان طاهر باپیر

- لەساڵی 1966 له هەولێر لەدایک بوە

- ساڵی 1992بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتوە لەزانکۆی بەغداد/کۆلیژی هونەرەجوانەکان/بەشی شانۆ /لقی دەرهێنان

- لەساڵی 1992 تا 2004سەرۆکی بەشی شانۆو مامۆستا بوە لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی هەولێر

- ساڵی 2006 بەڕێوەبەری سەتەلایتی نەورۆز بووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری

- ساڵی 2010 بڕوانامەی ماستەری وەرگرتوە لەزانکۆی سەلاحەدین/کۆلێژی هونەرەجوانەکان/بەشی شانۆ

- ساڵی 2016بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتوە له بواری تەکنیک لە سینەماو شانۆ بەشێوەی سپلیت سایت لەزانکۆی سەلاحەدین بەهاوکاری زانکۆی ئوردن/ کۆلیژی هونەرو دیزاین

- لەساڵی 2010 تاکو ئێستا مامۆستایە لەبەشی سینەماوشانۆ/کۆلیژی هونەرەجوانەکان/زانکۆی سەلاحەدین

-چەندین شانۆگەری وفلیم و درامای تەلەفزیۆنی دەرهێناوە.

-چەندین بابەتی تیۆڕی بڵاوکردۆتەوە دەربارەی هونەری سینەماوشانۆ لە گۆڤارو ڕۆژنامەکان.

-لە ئێستادا سەرۆکى بەشى سینەما و شانۆیە لە کۆلێژى هونەرە جوانەکان - زانکۆى سەلاحەدین