Biography
Zrian Jazny mohammed
زریان جیزنی محمد ناسراو به (زریان كاكه‌یی). له دایك بووی 1966
خوێندن و قۆناغه‌كان:
1987 گه‌یشتم به دانیمارك و دوای ماوه‌یه‌كی كورت مافی په‌نابه‌رییان پێدام و ده‌ستمكرد به خوێندنی زمان و قۆناغه‌كانی خوێندنی دووباره‌ی كڵاسی یازده و دوازده‌ی ئاماده‌یی.
1994كۆتاییم به خوێندنی زانكۆ هێنا له بواری زانسته كۆمهڵایییهتیهكان(كاری كۆمه‌ڵایه‌تی) له كۆپنهاگن، پاشان له(1998-2002) درێژه‌م به خوێندنی باڵا داوه و قۆناغی ماسته‌ر و كهندیداتم ته‌واوكردووه، له بواری كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندیم وه‌رگرت له بواری ده‌رووناسی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خۆشییه ده‌روونی و ژیرییه‌كان(Cand. Scient. Soc).
2015-2019 له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دیین تێزی دكتۆراكه‌م نووسی و ته‌واوم كرد له بواری ئهنثرۆپۆلۆژی كولتووری.
كار و پیشه:
له دانیمارك: (1992- 2006) پۆست و كاری جۆراوجۆرم هه‌بووه وه‌كو( ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان، وانه بێژ له په‌یمانگا، وه‌رگێڕی دادگا، نوێنه‌ری سوێندخواردووی هاوڵاتیان له دادگای باڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێكخه‌ر و ڕێبه‌ری گه‌شتوگوزاری گهشكهران بۆ خه‌ڵكی ئاسایی و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، له نێوانی دانیمارك و ئه‌وروپا، ئاسیا، ئه‌مریكا و وڵاتانی به‌ڵتیك و ڕوسیا).
له هه‌رێمی كوردستان: (2006-2020) ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بووم له كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، بۆ ڕێنمایی و هاوكاری تاك و خێزان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی و ژیرییه‌كان. مامۆستا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له به‌شی كۆمه‌ڵناسی وه‌كو توێژه‌ر و وانه‌بێژ. له قۆناغه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵناسی وانه‌بێژی ئه‌م بابه‌تانه بوومه( ده‌روونناسی، هزر، خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌ی ساڵانه‌ی قۆناغی چواری قوتابیانی كۆمهڵناسیم له‌و بابه‌تانه‌ی له بواره‌كانی من نزیكن).
به‌رهه‌می چاپكراو:
1. (گونده‌كه‌م) شیعر له دانیمارك چاپكراوه له ساڵی 1993
2. (زه‌نای زه‌نه‌ك) شیعر له دانیمارك چاپكراوه 1997
توێژینه‌وه زانستییه‌كان به زمانی دانیماركی له بواری زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان.
3. Person uvished, en analyse af asylfasen, Ako sema, 1997 dansk flygtningeheaelp. DK
4. Etniske minoritetskvinder og arbejdsloshed, ako sema, 1999, DK.
5. Aktivering og Smerternes Milodi, Ako sema, 2000, Den Sociale Kandidatuddannelse, Aalborg Universititet.
6. Etnicititet og Sindslidelse, Ako Sema, 2002 Aalborg Univierstitet.
توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له گۆڤاره زانستییه‌كانی كوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه:
7. كاریگه‌ری ئایینی یارسان له پاراستنی زمانی كوردی، گۆڤاری ئه‌كادیمیای كوردی، ژماره 32، ساڵی 2015.
8. ڕۆڵ و پێگه‌ی ژن له ئایینی یارسان، گۆڤاری قه‌ڵای زانست له زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی، ژماره 352، 2019.
9. دۆگماكانی ئایینی یارسان. گۆڤاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین ، ژماره، ساڵی 2017.
10. ئایینی یارسان و هه‌ندێ له ڕێ و ڕه‌سمه‌كانی. گۆڤاری زانكۆی كۆیه، ژماره 34، ساڵی 2015.
11. ئامێره‌كانی مۆسیقای كوردی له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا. ( به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مامۆستای زانكۆ سازان سه‌باح پیرباڵ له به‌شی شوێنه‌واری زانكۆی سه‌لاحه‌دین)، گۆڤاری زانكۆ، ژماره 2، ساڵی 2015.
سێ كتابی هه‌ڵبژارده‌ی ڕه‌وانشاد مامۆستا (فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی)م له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم وه‌رگێڕاوه و به‌چاپ گه‌یاندووه كه له بنه‌ڕه‌تدا به عه‌ره‌بی نووسرابوون، وه مافی له‌چاپدانه‌وه‌ی لای خۆم پارێزراوه.
كتابه‌كان له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه له لایه‌ن مامۆستای وه‌رگێر شێرزاد هه‌ینی وه‌رگێڕدراوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی.
1. فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: حهلاجیات، ڕابوونێكی دره‌وشاوه له حزووری حه‌لاجدا، وه‌رگێڕانی شێراد هه‌ینی، 2014 هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات.
2. فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: كوده‌تای ڕۆحی، وه‌رگێڕانی شێراد هه‌ینی، 2016 هه‌ولێر، چاپخانه‌ی شه‌هاب.
3. فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: گوڵه‌كان بۆ كێ ده‌پشكوێن، وه‌رگێڕانی شێراد هه‌ینی، 2016 هه‌ولێر، چاپخانه‌ی شه‌هاب.
باری خێزانی
به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریم كردووه له‌گه‌ڵ (مامۆستای زانكۆ سازان سه‌باح پیرباڵ) ساڵی 2008، خاوه‌نی سێ جگه‌رگۆشه‌ی نازدارین، نالی (2009)، ڤیدا (2016)، یه‌سنا (2017).
ناونیشان
ئه‌مڕۆ خۆم و خێزانه‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان و له به‌ریتانیادا ده‌ژین
هه‌رێمی كوردستان: هه‌ولێر خانزاد، گوندی گرین‌لاند. semaako75@gmail.com
zrian.mohammed@su.edu.krd
باری خێزانی
به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریم كردووه (مامۆستای زانكۆ سازان سه‌باح پیرباڵ) ساڵی 2008، خاوه‌نی سێ جگه‌رگۆشه‌ی جوان و نازدارین، نالی (2009)، ڤیدا (2016)، یه‌سنا (2017) لڤینا( 2020).
ناونیشان:
ئه‌مڕۆ خۆم و خێزانه‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان و له به‌ریتانیادا ده‌ژین.
، بریتانیا وهه‌رێمی كوردستان: هه‌ولێر خانزاد، گوندی گرین‌لاند. semaako75@gmail.com
zrian.mohammed@su.edu.krd