Biography

پرۆفیسۆر . د. عەبدولواحید موشیر دزەیى ساڵى 1999 یەکەم بڕوانامەى ماستەرى لە (پراگماتیک) لە کۆلیژى ئادابى زانکۆى سەلاحەدین وەرگرتوو و ساڵى 2004 بڕوانامەى دکتۆراى لە بوارى پراگماتیک لە کۆلیژى ئادابى زانکۆى سەلاحەدین وەرگرتووە، لە 2008 بۆتە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر ، ساڵی 2014 بۆتە پرۆفیسۆر، لە ساڵى 2006 تاکو ئێستا بەشداریکردووە لە وتنەوەى وانەى خوێندنى باڵا دکتۆرا و ماستەر و سەرپەرشتى زیاتر لە 20 قوتابى ماستەر و دکتۆراى کردووە . بەشدارى زۆرى کۆنفراسەکانى زمانى یەکگرتوو و خوێندنى باڵا و زمانى دایک و پرۆگرامى خوێندنى کردووە . وتار و لێکۆڵینەوەى زۆرى هەیە لە گۆڤار و رۆژنامەکان . خاوەنى 28 توێژینەوەى زانستییە و 32 پەرتووکی هەیە  .