Biography

ژیانی ئەکادیمی بەشێکی زۆر گرنگی ژیانی مامۆستای زانکۆیە. پێویستە مامۆستای زانکۆ زۆرترین هەوڵ و ماندووبوون ئەنجام بدات تا هەمیشە ژیانی ئەکادیمی بەرەوپێش ببات. یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ژیانی ئەکادیمی بەرەوپێشبردنی ڕەوشی زانستە.پێویستە مامۆستای زانکۆ هەمیشە زانیاریەکانی نوێ و هاوچەرخ بن و بگونجێت لەگەڵ ئەو ژینگەی لێی دەژی تا بتوانێت زۆرترین خزمەت پێشکەش بکات. خاڵێکی تر ئەوەیە کە مامۆستا پێویستە هەلسوکەوتی ئەکادیمی بێت و نمونەی بەرزی کۆمەڵگا بێت. هەروەها پێویستە مامۆستا نوێترین سیستەمی پەروەردەیی و زانستی بەکاربهێنێت و داوای چالاکی بەردەوام لە قوتابیان بکات تا بیرکردنەوەیان فراوان بێت و زانستخوازی بەردەوام بن.دواخاڵ ئەوەیە کە مامۆستا هەمیشە زانستخوازبیت و تا دوا هەناسەی خەریکی خزمەتی زانست بێت و توێژینەوەی زانستی بەردەوام ئەنجام بدات تا ووڵاتەکەمان بەرەوپێش بچێت لەهەموو بوارێکی ژیاندا