Biography

ئاوات أحمد محمدصاڵح، دەرچووی بەشی زمانی کوردی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدیین لە ساڵی ٢٠٠٦- ٢٠٠٧  ،  ماستەرم لە زمانی کوردی پسپۆڕی (پراگماتیک) لەکۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی ٢٠٠٩، لە ساڵی ٢٠١٠دا ناسناوی (مامۆستای یاریدەدەر)ـم لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرت، لە ساڵی ٢٠١١وە وەک مامۆستا دەستبەکاربووم لە زانکۆی سەڵاحەدین، تا ساڵی ٢٠١٤، دواتر بە شێوەی خواستن چووم بۆ زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەو زانکۆیەدا خزمەتم کردووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕیاردەری بەشی پەروەردەگشتی گۆلێژی پەروەردە و زمان بووم، بەگشتی لە بواری کارگێڕیی و وانەگوتنەوە بەشداربووم، وانەکانی (کوردۆلۆژی، فۆنەتیک، فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی، لیکسیکۆلۆژی، سینتاکس، زمانەوانی تیۆریی، زمانەوانی پراکتیکی، رێبازی لێکۆڵینەوە، رێزمانی بەراورد، رێزمان، ، فێربوونی زمانی کوردی، زارەکان، واتاسازی،...) گوتۆتەوە، ئێستا مامۆستام لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی زمان، ناسناوی زانستم (مامۆستا)ـیە، قوتابی دکتۆرام لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین.