Biography

د.باباڕەسوول نووری ڕەسووڵ، لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری هەولێر لە دایکبوومە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە، ساڵی ١٩٩٧ لە کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی کوردی بەکالۆریۆسم وەرگرتووە، ساڵی ٢٠٠٩ لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین ماستەرم لە پسپۆڕی زمانی کوردی وەرگرتووە. هاوکات دکتۆرام لە ساڵی ٢٠١٣ لە زانکۆی کویە لە بەشی زمانی کوردی لە پسپۆڕی زمانی کوردی وەرگرتووە. خاوەنی هەشت توێژینەوەی ئەکادیمی بڵاوکراوەم و کتێبێکن بە ناونیشانی پێکهاتەی ژمارە لە زامنی کوردیدا چاپ کردووە.