Biography

CV: بختیار سعید محمود سعید لە دایكبووی: كەركوك لە  ساڵی 1981. خوێندنی سەرەتایی: لە نێوان ساڵانی 1987 -1993 لە شاری هەولێر. خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی: لە نێوان ساڵانی 1993 – 1999 لە شاری هەولێر. خوێندنی بەكالۆریۆس: لە نێوان ساڵانی 1999 – 2003 لە شاری هەولێر لە بەشی مێژوو كۆلیژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەڵاحەدین. بەرواری یەكەم دامەزراندنم:  لە 28/10/2003 لە زانكۆی سەڵاحەدین. خۆێندنی ماستەر: لە زانكۆی سەلاحەدین لە بەشی مێژووی  كۆلێژی ئەدەبیات لە نێوان ساڵانی 2006- 2008.    خۆێندنی دكتۆرا: لە زانكۆی كۆیە لە بەشی مێژووی كۆلیژی زانستە كۆمەڵایەتیەكان لە نێوان ساڵانی 2009-2012 تەواوكردووە.  ئێستا پلەی زانستیم پرۆفیسۆری یاریدەدەره‌.  لە ئێستادا مامۆستام لە كۆلیژی پەروەردەی بنەرەتی زانكۆی سەلاحەددین  بەشی زانستە كۆمەڵایەتیەكان.

پ.ی.د.بختیار سعید محمود

یەکەم: کتێبەکانم

1- لیواى سلێمانى 1921-1958 لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووى ئابوورى

2- کەرکوک لە سەدەى نۆزدەهەم لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووى سیاسى و ئابوورى

3- مێژووى هاوچەرخى تورکیا

4- مێژووى دەوڵەتى عوسمانى

5- مێژووى عێراق لە سەردەمى دەوڵەتى عوسمانیدا

توێژینەوە زانستیەکانم:

1-   بارودۆخی تەندروستی لیوای سلێمانی لە كۆتایی سەردەمی عوسمانیەوە تا كۆتایی سەردەمی پاشایەتی لێكۆلینەوەیەكی مێژووییە"، لە گۆڤاری زانكۆی ڕاپەڕین  ژمارە 1ی  ساڵی  2014. 

2-   خوێندنی فەرمی لە سەنجەقی سلێمانی لە كۆتایی سەردەمی عوسمانیەوە تا كۆتایی سەردەمی ئینگلیزەكان لێكۆڵینەوەیەكی مێژووییە"،  لە ژمارە 4ی ساڵی  2014 لە گۆڤاری زانكۆی گەرمیان  بڵاوكراوەتەوە.

3-   ئاكرێ‌ لە دوای ڕووخانی میرنشینی بادینان تا ڕاپەڕینی ساڵی 1919 دژ بە ئینگلیزەكان لێكۆڵاینەوەیەكی مێژوویی لە بارودۆخی ئابووری و سیاسی.  لە ژمارە 6ی ساڵی 2015 لە گۆڤاری زانكۆی  گەرمیان  بڵاوكراوەتەوە.

4-   بڵاوبوونەوەی ڕێبازی نەقشبەندی و كاریگەریەكانی لەسەرەتایی سەردەمی مەولانا خالیدەوە تا كۆتایی نیوەی یەكەمی سەدەی بیست لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی سیاسیە". لە ژمارە 38ی ساڵی  2016 لە گۆڤاری زانكۆی كۆیە بڵاوكراوەتەوە.

5-  قه‌زای كۆیە لە ساڵنامەكانی ویلایەتی موسڵ و كتێبی قاموس الأعلام لە گۆڤارى زانکۆى کۆیە

6- ململانێی وڵاتە زلهێزەكانی فه‌ڕەنسا بریتانیا ڕووسیا لەسەر ئێران لەسەردەمی فتح عەلی شای قاجار 1797-1834 لە گۆڤارى زانکۆى سەڵاحەدین

7-كاريگه‌رى وڵاتانى ڕۆژئاوا له‌سه‌ر پەیوەندییەکانی (تورکیا- یەکێتی سۆڤیەت) لەسه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى جه‌نگى دووه‌مى جيهان لەساڵى ١٩٣٩ لە گۆڤارى قەڵاى زانست

8- پەیوەندییەکانی تورکیا و  یەکێتی سۆڤیەت 1917-1938 لە گۆڤارى توێژینەوەى زانکۆى سۆران

9-ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تووتن له‌ لیوای سلێمانی له‌ ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن 1920-1922 لە گۆڤارى توێژینەوەى زانکۆى سۆران

10-ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ له‌ ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه‌دا 1924-1926 لە گۆڤارى زانکۆى سەڵاحەدین