Biography

لەساڵی (١٣/١٠/١٩٩٤)و سەرەتا لە زانکۆی دهۆک کۆلێژی ئاداب وەک مامۆستاى زمان و ئەدەبى كوردى دەستبەکار بووم تا ساڵی (٢٠٠١) , لە (٢٢/١٠/٢٠٠١) خزمەتی زانکۆیم  بۆ زانکۆی سەڵاحەددین گواستەوەو لە کۆلێژی مامۆستایان وەک مامۆستای ئەدەبی کوردی و رەخنەى شيعریی دەستبەکار بووم , هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ كردنەوەى كۆلێژەكەمان لەساڵی (٢٠٠١) بەوانەى كوردۆلۆجى وپاشان (رێبازى لێكۆڵينەوە)و (كێشناسى وديراساتى كوردى) دەستم پێكردووە , بەڵام لەساڵى(2010)ەوە بابەتی (رێبازە ئەدەبييەكان) لەقۆناغى دووەم و (رێبازى لێكۆڵينەوە) لە قۆناغى يەكەم دەڵێمەوە , لەساڵی (2018-2019)یش وانەى (ئەدەبى نوێ و هاوچەرخ) لە قۆناغى سێیەم بۆ خوێندنی ئێواران گوتووەتەوە , ئەمە سەربارى ئەوەى كە بابەتی (کتێبخانەو رێبازى لێكەڵينەوە) لە قۆناغی یەکەم بۆ قۆناخی سێیەم بۆساڵى (٢٠٢٠-٢٠٢١) گوازراوەتەوە پێشتر بۆماوەى (14) ساڵ ئەم بابەتەم لە قۆناغى يەكەم و سێيەم گوتووەتەوە ، جگە لەوەی کە دوو ساڵیشە لەسەر یەک (رێبازى لێكەڵينەوە) بە قوتابیانی ماستەری زمان دەڵێمەوە، پاشان ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بابەتی (ئەدەبی کلاسیک) لە کۆرسی یەکەمی ماستەری ئەدەب گوتەوەو بابەتی (ئەدەبی جیهانیش)م لە کۆرسی یەکەمی دکتۆرای ئەدەب گووتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بابەتی (رێبازەکانی ئەدەبی جیهانی) لە کۆرسی دووەمی ماستەری ئەدەب بۆساڵی (٢٠٢٠)م گوتووەتەوە، لەساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)یش جگە لەبابەتەکانی تر ، فەلسەفەی ئەدەبم بەقوتابیانی دکتۆرا گوتووەتەوە  سەرباری ئەمانە چەندین وتارو لێکۆڵینەوەی ئەدەبی ورۆشنبیریم لە رۆژنامەو گۆڤارە زانستی و گشییەکان بڵاوکردۆتەوە ، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی ئەکادیمیش .