Biography
ناوى ته‌واوم چيمه‌ن همزه درويش مامۆستاى ياريده‌ده‌رم له‌به‌شى باخچه‌ى منداڵان, له‌دايكبووى 18/6/1987ى شارى هه‌ولێرم, قۆناغى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌ييم له‌هه‌ولێر ته‌واو كردووه له‌ساڵانى 2005 - 2006 ,له‌ساڵى خوێندنى 2008-2009بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆسم له‌به‌شى زمانى كوردى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى/ زانكۆى سه‌لاحه‌ددين به‌ده‌ستهێناوه, له‌ساڵى خوێندنى 2009 وه‌ك ياريده‌ده‌رى توێژه‌ر له‌به‌شى زمانى كوردى هه‌مان كۆلێژ ده‌ست به‌كاربووم بۆ ماوه‌ى ( 3 ) ساڵ. خولى توانستى كۆمپيوته‌ر و خولى زمانى ئينگليزى وه‌ك پێداويستيه‌ك بۆ وه‌رگيران له‌خوێندنى باڵام بينى. له‌ساڵانى 2012-2013 له‌خوێندنى ماسته‌ر وه‌رگيرام له‌هه‌مان كۆلێژ و زانكۆ بڕوانامه‌ى ماسته‌رم له‌بوارى ( ڕێگاكانى وانه‌وتنه‌وه‌ى زمانى كوردى ) له‌به‌روارى ( 4/3/2015) به‌ده‌ستهێنا. له‌به‌روارى ( 31/3/2015) نازناوى زانستيم وه‌رگرت به‌ناونيشانى ( مامۆستاى ياريده‌ده‌ر ). ئێستاش وه‌ك مامۆستايه‌ك له‌به‌شى باخچه‌ى منداڵانى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى/ زانكۆى سه‌لاحه‌ددين كارده‌كه‌م و به‌رده‌وامم.
Research Interest
ڕیگاكانی وانه‌وتنه‌وه ، فێربوون و فێركردن ، ده‌روونزانی په‌روه‌رده‌یی ، نه‌ریته‌كانی خوێندن و نه‌ریته‌كانی ئه‌قڵ ، هه‌روه‌ها مه‌یلی فێربوون ، بیركردنه‌وه ، توانای تاكه‌كان (قوتابی)، جیاوازی تاكایه‌تی.
Publications
1. كاريگه‌رى به‌كارهێنانى پێكهاته‌ى(Kagan )له‌ده‌سكه‌وتى مه‌عريفى و باوه‌ڕبه‌خۆبوون به‌رامبه‌ر بابه‌تى ئه‌ده‌بى كوردى لاى قوتابيانى پۆلى هه‌شته‌مى بنه‌ڕه‌تى. 2. كاریگه‌ری به‌كارهێنانی ستراتیژیه‌تی (POSSE) له‌گه‌شه‌پێدانی ئاراسته‌ی قوتابیانی پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی له‌بابه‌تی ئه‌ده‌بی كوردیدا.
Teaching
ده‌روونزانی په‌روه‌رده‌یی
سایكۆلۆژیای فێربوون
ئاماده‌كردنی منداڵ بۆ خوێندنه‌وه و نووسین
جیاوازی تاكایه‌تی
سایكۆلۆژیای بلیمه‌ته‌كان
سایكۆلۆژیای بلیمه‌ته‌كان - Google Drive
ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌ی گشتی
ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌ی گشتی - Google Drive
ڕیگاكانی وانه‌وتنه‌وه له‌باخچه‌ی منداڵان
ڕێگاكانی وانه‌واتنه‌وه له‌باخچه‌ی منداڵان - Google Drive
گرفته‌كانی منداڵ
ئه‌ده‌بی منداڵان
پرۆگرامی فێركاری
چیمه‌ن همزه درویش/ دڵنیایی جۆری 2024-2025 - Google Drive
