Biography

کلثومە جمیل عبدالواحد

·      لە ساڵی 1990 لە كۆلیژی ئاداب وەرگیراوە، لە 30/ 7/ 1994 بڕوانامەی بەكەلۆریۆس بە پڵەی یەكەم لەسەر ئاستی ئەو بەشە و دە یەكەمەكانی كۆلێژ بە دەستهێناوە.

·      30/5/ 1995 بە ناوونیشانی ( یاریدەدەری توێژەر) لەبەشر مێژوو دامەزراوە.

·      لە ساڵی 2000 خوێندنی باڵای (ماستەر) لە مێژووی كۆن وەرگرتووە.

·      16/ 3/ 2003 نازناوی زانستی (مامۆستای یاریدەدەر)ی وەرگرتووە و لە بەشی شوێنەوار بۆ ماوەی زیاتر شەش ساڵ خەریكی وتنەوەی بابەتی جیاواز لەسەر مێژووی كۆن .

·      لە ساڵی 2009 گەراوەتەوە بۆ بەشی مێژوو، لە ساڵی 2012 پڵەی زانستی بەرزبۆتەوە بۆ مامۆستا بە پێشكەش كردنی دوو توێژینەوە .

·      لە ساڵی 2016 لە دوای نووسینی سێ توێژینەوە پڵەی زانستی پرۆفسیۆری یاریدەدەری وەرگرتووە، بە بڕوانامەی ماستەر، بە هۆی نەبوونی پسپۆری لە مێژووی كۆن، لە ساڵی 2022 نازناوی دكتۆرای لە مێژووی كۆن پێ بەخشراوە .

·      چەند كتێبی لە بارەی مێژووی كۆن نووسیووە، كە وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی بوونە بۆ فێرخوازانی بەشی مێژوو و شوێنەوار.  وەكو( مێژووی دێرینی كورد، دواتر بە ناونیشانی ( سەردەمانێك لە مێژووی كورد) زیادكراو چاپی دووەمی بۆ كراوە، هەروەها كتێبی مێژووی دێرینی میسر دووجار لە چاپ دراوەتەوە، مێژووی ڕۆژهەڵاتی نزیك، كە یەكێكی تری ئەو كتێبانەیە كە بەسەرچاوەیەكی گرنگی فێرخوازنی مێژووی كۆن دادەنرێت، بە تایبەتی بۆ قۆناغەكانی بەكەلۆریۆس، هەروەها كتێبی( الحیاة الدینیە والاحتماعیە والاقتصادیە لبلاد الكرد فی عهد الساسانیین) لە ساڵی 2007 چاپكراوە، بەهەكان شێوەی كتێبی( بارودۆخی رۆشنبیری و زانستی لە دەوڵەتی ساسانیدا 224-651ز) لە ساڵی 2023 چاپكراوە.

·      وێرای چەندین  توێژینەوە و كتێبی لە بوارەكەی خۆی نوسیووە، چەندین وتار و نووسین لە گۆڤارەكانی (مێژوو ، ڕامان ، مێرگ، گەرمیان، زاخۆ، لوبنانی فەرەنسی ،ئەكادیمیای كوردی و گۆڤاری زانكۆ).

·      هەروەها بەژداری لە چەند كۆنفراس و ۆركشۆپ و چاڵاكی زانستی كردووە.

·      ئەو توێژینەوانەی تا ئێستا بڵاوبوونەتەوە:

·      1/ هاوپەیمانی میدییەكان و كلدیەكان لە ڕوخانی ئەمپراتۆریەتی ئاشووری دا 626_ 606 پ. ز

·      2/ هۆكارەكانی داتەپینی ڕەوشی ئابووری بابلی نوێ لە ماوەی حوكمڕانی( نەبۆنائید) دا 556_ 539 پ.ز

·      3/ شا نەرسی 293_ 303 زو شوێنەواری پەیكۆڵی لە وڵاتی كوردان

·      4/ هۆكارەكانی لەشكركێشی ئاشوورییەكان بۆ وڵاتی كوردان

·      5/ جێندەر لە مێژووی حوكمڕانی دەوڵەتی ساسانیدا 628_ 632 ز

·      6/ سیستەمی پەروەردە وفێركردن لە دەوڵەتی ساسانیدا 224-651 ز

·      7/ مۆسیقا لە دەوڵەتی ساسانیدا 224_ 628ز

·      8/ لاوازی ئینتیما وەک  هۆكارێک  بۆ ڕووخانی دەوڵەتی میدیا (550_ 612پ.ز.

·      9/ ڕۆڵی كۆمەڵایەتی و سیاسی ئافرەت لە دەوڵەتی ساسانیدا 224- 651 ز

·      10/ ڕۆڵی شاژنە شیشندۆخت لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان جووەكان و دەوڵەتی ساسانی.

·      هەروەها بەژداری كردووە لە تاوتێكردنی چەندین ماستەرنامە و هەڵسەنگاندنی توێژنەوەی زانستی لە گۆڤارە زانستییەكان.

·      زانكۆی ڕاپەرین، زاخۆ، سلێمانی، سۆران، كۆێ.

·      لە ئێستادا ئەندامی لیژنەی زاستی و ستافی ئەكادیمی بەشی مێژوو.