Biography
· لەدايك بووى : پايزى(1988) لە قەزاى شەقڵاوە ..
· لە ساڵى (2007) ناوى لە (زانكۆى صلاح الدین - كۆلێژى پەروەردەى بنيات – بەشى زمانى كوردى) دا هاتۆتەوە.
· دەرچووى ساڵى (2009-2010) يە ، بە نمرەى (81).
· پلەى ( يەكەم )ى لە سەر ئاستى بەشى زمانى كوردى و پلەى (سێيەم) لەسەر ئاستى كۆليژى پەروەردەى بنەڕەتى بەدەستهێناوە .
· لە ( دە يەكەمەكانى دەرچووى زانكۆيە لەسەر ئاستى هەرێمى كوردستان لە (زمانى كوردى) بۆ ساڵى (2010) .
· ناوى لە ( تابلۆى شانازى) يەكەمەكانى زمانى كوردى تۆماركراوە.
· لە ساڵى (2010) وەك مامۆستا لە قوتابخانەى (ئاقوبانى خواروو- پەروەردەى شەقڵاوە) لە وەزارەتى پەروەردە دامەزراوە.
· دواتر لە ساڵى (2011) ڕاژەى گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى - زانكۆى صلاح الدین- كۆليژ پەروەردەى بنەڕەتى- بەشى زمانى كوردى و وەك (ياريدەدەرى توێژەر – معيد) دەستبەكاربووە.
· دواتر لە ساڵى (2014) دەستى بە خوێندنى ماستەر كردووە ، لە زانكۆى ڕاپەڕين – فاكەڵتى پەروەردەی قەڵادزێ– بەشى زمانى كوردى .
· لە 4/6/2016 گفتوگۆى نامەكەى بەناونيشانى (شێوازى شيعرى هاوچەرخى كوردى – كرمانجى ناوەڕاست –لە ساڵانى 1980-1991 دا) كراوە و بڕوانامەى (ماستەر)ى لە ئەدەبى هاوچەرخى پێبەخشراوە.
· لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكان چەند وتارێكى لە بوارى ( كۆمەڵايەتى ، ڕۆشنبيرى ، پەروەردەيي ، ئەدەبى) بڵاوكردۆتەوە .
· لەماوەى كاركردنيدا بەشداربووە لە چەندين خوول: لەوانە (توانستى كۆمپيوتەر، زمانى ئينگليزى ، ڕێگاكانى سەركەوتن لە ژيان ، پێگەياندنى سەركردە، زمانى فارسي ، ڕێگاكانى وانە ووتنەو.. ... )
· ئەندامە لە چەندين كۆمەڵە و دەستەي ڕيكخراوەيي حكومي / ناحكومي.
· دووساڵ لە مامۆستا بووە لە بەشى زمانى كوردى - كۆليژى پەروەردەی بنەڕەتی – زانكۆى صلاح الدین- هەولێر
· لە 11/ 10/ 2018 ، نازناوي زانستی (مامۆستای ياريدەدەر)ی پێبەخشراوە.
بۆ ماوەی ساڵیك بریاردەری بەشی زمانی كوردی بووە، بەڵام بەهۆی وەرگیرانی لە خوێندنی باڵا- دكتۆرا، دەستبەرداری پۆستەكە بووە.ئێستاش مامۆستايە لە بەشى زمانى كوردى - كۆليژى پەروەردەی شەقڵاوە – زانكۆى صلاح الدین- هەولێر.
+بروانامەی دکتۆرا لە 10_ 10 - 2023 .