Biography

پ. ی. د. مریوان صابر حمد

زانكۆی سەڵاحەددین – هەولێر

 

- لە ساڵی (1979) لە شاری هەولێر لە دایك بووە.

- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەولێر تەواو كردووە.

- بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە پسپۆڕی (یاسا) لە كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەددین – هەولێر ساڵی (2001) بە دەستهێناوە.

- بڕوانامەی (ماستەر)ی لە پسپۆڕی یاسای گشتی – یاسای كارگێڕی لە كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەددین – هەولێر ساڵی (2006) بە دەستهێناوە.

- بڕوانامەی (دكتۆرا)ی لە پسپۆڕی یاسای گشتی – یاسای كارگێڕی لە كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەددین – هەولێر ساڵی (2012) بە دەستهێناوە.

- سەرۆكی بەشی یاسا بووە لە كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەددین/ هەولێر لە ساڵانی (2013-2016-2017).

- بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافییەت بووە لە دەستەی دەسپاكی لە هەرێمی كوردستان – عێراق لە ساڵانی (2014 – 2015).

- خاوەنی بڕوانامەی (پڕۆگرامی سەركردەی نێودەوڵەتی)یە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ساڵی (2015).

- چەندین توێژینەوەی زانستی لە بواری یاسای كارگێڕی نووسیوە.

- ئێستا پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە پسپۆڕی (یاسای گشتی – یاسای كارگێڕی – یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) و ئەندامی دەستەی وانە وتنەوەیە لە بەشی یاسا لە كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەددین – هەولێر.