Biography

نادیە عمر کاکەسوور لە دایکبووی شاری هەولێر، دەرچووی بەشی کۆمەڵناسی کۆلێجی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدینم، ساڵی ١٩٩٩. هەڵگری بڕوانامەی ماستەرم لە زانستی کۆمەڵناسی ساڵی ٢٠٠٤، لە ساڵی٢٠١٢ بڕوانامەی دکتۆرا م لە زانستی کۆمەڵناسی پێبەخشراوە، لە ئێستاش پلەی زانستیم پرۆفیسۆری یاریدەدەرە. لە ساڵی ٢٠٠٤ وە تاوەکو ئێستا وەکو مامۆستا لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێجی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین کاردەکەم.

لە ماوەی ساڵانی کارکردنم لە زانکۆ وەکو مامۆستا چەندین توێژینەوەم ئەنجامداوە، لە بوارە جیاوازەکانی کۆەڵناسی، بەتایبەت لە بواری ئەنترۆپۆلۆجیای کولتووریی و ئەنترۆپۆلۆجیای کۆمەلایەتی. هەروەها لە تاووتوێکردنی چەندین نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا وەکو ئەندام بەشداریم کردووە. جگە لەمەش وەکو ئەندام بەشداریم لە چەندین لێژنەی زانستی کردووە، لەسەر ئاستی بەش و کۆلێژ و وەزارەت. پسپۆریی گشتیم لە بواری کۆمەڵناسییە،پسپۆریی وردیشم لە بواری ئەنترۆپۆلۆجیای کۆمەڵایەتییە.