Biography

من(نەسرین ڕەئوفسمایل)م، ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەولێر لە دایکبوومە. ساڵی ١٩٨٨ وەک دەرچووی پەیمانگای مامۆستایان تا ساڵی

 ١٩٩٤-١٩٩٥)مامۆستای سەرەتایی بووم لە شاری هەولێر. ساڵی ١٩٩٩ (کۆلێژی پەروەردە-بەشی زمانی کوردی)م لەزانکۆی سەڵاحەددین تەواو کردووە. مامۆستای ناوەندی بووم لەقوتابخانەی دواناوەندی هەولێری کجان لە شاری هەولێر.ساڵی٢٠٠٧ بڕوانامەی ماستەرم لەئەدەبی کوردیدا بەدەست هێنا و تاساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧)لەسەر میلاکی زانکۆی پزیشکی وانەی کوردۆلۆجیم  لە کۆلێژی پزیشکی دەگووتەوە لەساڵی ٢٠١٦ گوازرامەوە بۆ کۆلێژی زمان -زانکۆی سەلاحەددین. لە سالی ١٦-١٢-٢٠٢٣ بڕوانامەی دکتۆرام لە ڕەخنەی ئەدەبی کوردیدا بەدەست هێنا. تا ئێستاش مامۆستای ڕەخنە و تیۆری ئەدەبیم لە بەشی کوردی -کۆلێژی زمان-زانکۆی سەلاحەددین    ،