Biography

ناوم (ڕێباز عزیز محمدامین)، لە ساڵی (١٩٨٨) لە گەرەکی (مەنتکاوە)ی شاری (هەولێر) لەدایکبوومە، سەرجەمی قۆناغەکانی خوێندنم لە شاری هەولێر تەواوکردووە، قۆناغی زانکۆم لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر؛ بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەش تەواوکردووە، دواتر لەهەمان بەش؛ دوو ساڵ وەک یاریدەدەری توێژەر (معید) دەستبەکاربوومە، پاشان بڕوانامەی ماستەرم لەبەشی ناوبراو بەدەستهێناوە و، لە ئیستاشدا؛ مامۆستای یاریدەدەرم لە بەشی ناوبراو و، لە هەمان کاتیشدا؛ قوتابی خوێندنی دکتۆرای بوارەکەم (کۆمەڵناسی).