Biography

ساڵی له‌دایكبوون: 14/1/1970: شاری كۆیه‌.

قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییم له‌ كۆیه‌ ته‌واوكردووه‌.

ساڵی 1990 بڕوانامه‌ی دبلۆمم له‌به‌شی هونه‌ره‌ جوانه‌كان/ په‌یمانگای بنكه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر به‌پله‌ی زۆر باشه‌ی باڵا به‌ده‌ستهێناوه‌.

ساڵی 1999 بڕوانامه‌ی به‌كالوریۆسم له‌زمان و ئه‌ده‌بی كوردی/ كۆلیژی په‌روه‌رده‌-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ده‌ستهێناوه‌.

ساڵی 2008 له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ئه‌ده‌بی كوردی/ كۆلیژی زمان به‌ده‌ستهێناوه‌

ئێستا مامۆستام له‌ كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان- به‌شی شێوه‌كاری/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین.

كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی زانستیم نووسیوه‌و له‌ گۆڤاره‌ زانستیه‌كان‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبۆته‌وه‌.

كۆمه‌ڵێ وتار و چیرۆكم له‌ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ ناوخۆییه‌كان بڵاوكردۆته‌وه‌.