Biography

سڵاو ...

من مامۆستا (روناک صلاح عەلی) م , مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە کۆلێژی زمانی سەر بە زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر .

لە ساڵی (٢٠٠٥-٢٠٠٦) لە کۆلێژی زمان – بەشی کوردی وەرگیرام ,  لە ساڵی (٢٠٠٨-٢٠٠٩) پلەی ( بەکالۆریۆس)م بەدەست هێنا بە  زەنجیرەی (٣) یەم لەسەر بەش , و لە هەمان ساڵ وەکو (تۆیژەر – معید ) لە کۆلێژی زمان وەرگیرام .

لە ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەی ماستەرم بە پلەی (زۆر باش) ـە بەدەستهێنا , ناونیشانی نامەی ماستەرەکەم بریتی بوو لە ( هونەری فانتازیا لە چیرۆکی نوێ کوردیدا ) .

لە ساڵی (٢٠١٥) وەک بەرپرسی تۆماری کۆلێژی زمان دەست بەکاربووم .

لە ساڵی ٢٠١٥ وەکو مامۆستا لە کۆلێژی زمان – زانکۆی سەڵاحەدین لەسەر میلاکی بەشی کوردی وەرگیرام ,  لەو کاتەوە تاکو ئەمرۆ ئەم وانانەم وتووە ( کوردۆلۆجی , ئەدەبی براورد , ئەدەبی رۆژنامەگەری , وەرگرتن و دارشتن و کێشناسی ) .

لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەم چاپی نامەی ماستەرەکەم وەکو کتێب لە کتێبخانەکانی کوردستان بڵاو کرا .