Biography
لە ساڵی ١٩٦٦ لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری مەهاباد تەواو کردووە. دواتر لە بواری زمان و ئەدەبیاتی فارسی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. لە زانکۆی حوکمی شاری ورمێ درێژەی بە خوێندن داوە و بڕوانامەی ماستەری لە زمان و ئەدەبی فارسی بە پلەی یەکەم لەو شارە بەدەست هێناوە. بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زانکۆکانی شاری ورمێ مامۆستا بووە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٢ هاتووەتە شاری هەولێر و لە زانکۆی سەلاحەدین لە کۆلێژی زمان بووە بە مامۆستا. دواتر لە نێوان دوو زانکۆی کارلتۆنی کەنەدا و زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر درێژەی بە خوێندن داوە و دکتۆرای فەلسەفەی لە زمانناسیدا بەدەست هێناوە. ناونیشانی تێزەکەی بریتییە لە "سیاسەتی زمانی و پلانداڕێژیی زمانی لە سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستاندا". هەروەها شاعیر و نووسەرە و دامەزرێنەری ئەنجومەمەنی ئەدەبی مەهاباد بووە وبۆماوەی چوارسال بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبی بووە. جگە لە چاپ و بڵاوکردنەوە دەیان وتار سەدان بەرهەمی شیعری، لە سالی ٢٠٢٠دا کتێبێکی بە ناوی "سیاسەتی زمانی و پلاندارێژیی زمانی" چاپ و بڵاو کردووەتەوە و لە دەیان چاوپێکەوتنی میدیاییدا بەشداری کردووە.