Biography
، صادق حمه‌غریب حمه‌صالح
ساڵی1968له گوندی سه‌رگه‌تی ناوچه‌ی هه‌ورامان له دایك بووم، خوێندنی سه‌ره‌تاییم هه‌ر له‌و گونده دڵگیره ته‌واو كردووه، مه‌خابن گونده‌كه‌مان ساڵی1978 كه‌وته به‌ر چاڵاوی راگواستن و، دواتر وێران كرا. قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و دواناوه‌ندیم له خورماڵ و سلێمانی ته‌واو كردووه
ساڵی 1985-1986له به‌شی بایۆلۆجی زانكۆی موسڵ وه‌رگیرام، پاش ساڵێك خوێندن له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه فه‌ر مانی ده‌ستگیر كردنم بۆ ده‌چوو له خوێندن ده‌ركرام(به هۆی نه‌بوون به به‌عسی)، ساڵی 1988له هه‌ڵه‌بجه كیمیاوی باران كراین و ، پاش رزگاربوونمان ئاواره‌ی ئێران بووین.
-ساڵی2003-2004به‌كالۆریۆسم له زانكۆی سلێمانی له راگه‌یاندندا به‌ده‌ست هێناوه.
-ساڵی2008ماسته‌رم له راگه‌یاندن، له كۆلێژی راگه‌یاندنی زانكۆی به‌غداد به‌ده‌ستهێناوه.
-ساڵی 2017دكتۆرام له راگه‌یاندن، له زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ده‌ستهێناوه.
-خاوه‌نی زیاتر له 30ساڵ ئه‌زمونی كاری رۆژنامه‌گه‌ریم.
-ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان‌م.
-سه‌رۆكی رێكخراوی(مه‌لتی میدیا بۆ گه‌شه‌پیدانی میدیای ئه‌لیكترۆنی)م.
-ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌كادیمیای راگه‌یاندنم بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسی.
-ئه‌ندامی لیژنه‌ی یونسكۆ بووم بۆ دانان و گه‌شه‌پیدانی پرۆگرامی خوێندنی راگه‌یاندن له كوردستان و عیراق.
-دوو كتێبی چاپكراوم هه‌یه.
-چوار كتێبم ئاماده‌ی چاپن.
-چه‌ندین توێژینه‌وه‌م له بواره جیاوازه‌كانی راگه‌یاندندا ئه‌نجام داوه.
-له چه‌ندین كۆنگره‌و كۆنفرانس و وۆۆرك شۆپ و سمیناردا به‌شداریم كردووه ، وه‌ك قسه‌كه‌ری ئێستا پله‌ی زانستیم پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره و میلاكم له سه‌ر به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و، له سالی2009ه‌وه له‌و به‌شه‌دا وانه ده‌ڵیمه‌وه‌و، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وانستی ئه‌و به‌شه‌م.