Biography

پڕۆفیسۆر د. ساجیدە عەبدوڵڵا فەرهادی لە شاری هەولێر خوێندنی سەرەتایی وئامادەیی تەواو کردووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی و بڕوانامەی ماستەری لە بواری ڕێزمانی کوردی و بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ڕستە و شیکردنەوەی دەق لە زمانی کوردی لە کۆلێژی ئاداب ،زانکۆی سەلاحەددین وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ نازناوی زانستی (پرۆفیسۆری یاریدەدەری) وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠١٤ وەکو یەکەمین ئافرەت لە هەرێمی کوردستان لە بواری زمانی کوردی نازناوی زانستی(پڕۆفیسۆری) وەرگرتووە، چەندین توێژینەوەی زانستی لە بوارەکەی خۆی لە گۆڤارە زانستییەکان بڵاوکردۆتەوە، چەند کتێبێکیشی بە چاپگەیاندووە، بێجگە لە وانەی بەکالۆریۆس بەشداریکردووە لە وتنەوەی وانەی خوێندنی باڵا ، سەرپەرشتی نامەی قوتابیانی  ماستەر و دکتۆرای کردووە، بە سەرۆک لێژنە یان ئەندام بەشداری لە چەندین گفتوگۆی نامەی ماستەر ودکتۆرای کردووە، هەروەها بەشداری لە چەند کۆنفرانسێکی زمانی کوردی کردووە.