Biography

سامان احمد عبدالله، له‌سالی 1983 له‌ شاری هه‌ولير/  چاوم به‌دونیا هه‌ڵهێناوه‌، له‌ساڵی 2005-2006 بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسم به‌ده‌ست هیناوه‌ به‌پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی به‌ش و كۆلێژ، ماوه‌ی 7 ساڵ وانه‌بێژ بووم له‌ ئاماده‌یی زه‌رده‌شتی ئێواران و له‌هه‌مان كاتدا له‌ساڵی 2007 تا ساڵی 2017 كارم كردووه‌ له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر پاشان  له‌سالی 2013 بڕوانامه‌ی ماسته‌رم به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌بواری ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌ و سالی 2014 نازناوی زانستیم وه‌رگرتووه‌، وه‌ سالى 2020 نازناوى مامۆستام وه‌رگرتووه‌، ماوه‌ی شه‌ش  ساڵه‌  مامۆستام له‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین .