Biography

·       پ.ی.د.سامان جلال

- لە ١/٣/١٩٧٤ لە شاری هەولێر لەدایک بووە.

- لەساڵی ٢٠١٧ بۆتە پرۆفیسۆری یاریدەدەر

بڕوانامەی دکتۆرا لەبوارى راگەیاندن لەزانکۆى برادفۆردى بەریتانیا لە ٢٠١١ بەدەستهێناوە.

- بروانامەی ماستەر لە پەخشى رۆژنامەوانى نێودەوڵەتى لەزانکۆى شەفێلد هەڵام لەوڵاتی بەریتانیا  ٢٠٠٧.

- بەکالۆریۆس لە راگەیاندن لە زانکۆى سلێمانى ساڵی ٢٠٠٥.

- دبلۆم لە رۆژنامەنووسى لە پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى ٢٠٠١.

- دبلۆم لە میکانیک لە پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى ١٩٩٨.

- ماوەى ١٢ ساڵ وەک مامۆستا لە بەشى راگەیاندنى زانکۆى سەلاحەددین و ماوەی ساڵێک راوێژکاری راگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

- بەشداریکردن وەک وانەبێژ لەبوارى راگەیاندن لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکان و ناوەندە فەرمییەکان لەحکومەتى هەرێمى کوردستان و رێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان.

- پێشکەشکردنى چەندین کۆڕ و سیمینار و ۆرک شۆب لە وڵاتانى ئەمەریکاو بەریتانیاو ئۆکرانیا، هەروەها لە هەرێمى کوردستان.

- کاری سەرنووسەرى رۆژنامە و بەرێوەبەری رادیۆ و وەک نووسەر چەندین ووتاری لە رۆژنامەو گۆڤارە کوردییەکان بڵاوکردۆتەوە. لەرادیۆ و تەلەفزیۆن ئامادەکارو پێشکەشکارى بەرنامە بووە. - - -ئەنجامدانى دەیان چاوپێکەوتنى رۆژنامەوانى لە دەزگاکانى راگەیاندن لەهەرێمى کوردستان و وڵاتانی دەرەوەدا.

لە چاپ و بڵاکراوەکانیدا (گۆڤارى ئاتەش ساڵى ١٩٩٦، گۆڤاری هەڵوێست ساڵی ١٩٩٧،کتێبى راى گشتى ساڵى ٢٠٠١، چاوپێکەوتنى رۆژنامەوانی (٢٠٠٢)، کتێبی کۆرپەلە (٢٠٠٩)،کتێبی میدیا لەئوسترالیا (٢٠٠٧) بەزمانى ئینگلیزى، هەڵمەتەکانى هەڵبژاردن لەهەرێمى کوردستان– ماستەرنامە بەزمانى ئینگلیزى (٢٠٠٨)،تێزى دکتۆرا بە ناونیشانى دەرفەت و بەرەنگاربوونەوە لەمیدیاى کوردى لەدواى ساڵى ٢٠٠٣دا بەزمانى ئینگلیزى، مەڵۆیەک لەوتارە رۆژنامەوانیەکانم (٢٠١٧)، هونەرەکانی رۆژنامەوانی (٢٠١٨)، ریکلام لەراگەیاندنی کوردیدا (٢٠١٩). کتێبی هەولێر (٢٠٢١)، کتێبی ئینسکلۆپیدیای میدییای کوردی لە باشووری کوردستان (٢٠٢٣)  هەروەها خاوەنی ١٣  توێژینەوەی زانستییە له‌بواری راگه‌یاندندا).