Biography

 شیلان عثمان عبدالرحمن بکر

لەدایکبوی هەولێر

مامۆستا لە کۆلیژی پەروەردەی بنەرت، لە ٢٠٠٤ لە زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی ئاداب بەکالۆریۆسی تەواو کردووە، لە  ۲۰۰٨ لە زانکۆی بغداد کۆلیژی پەروەردەی ابن رشد ماجستێری تەواوکردووە. لە ۲۰۰۹ تا ۲۰۱٤ لە زانکۆی سۆران مامۆستابووە، دو ساڵ بریاردەری بەش بووە لە بەشی کوردی فاکەلتی پەروەردی بنەڕەتی زانکۆی سۆران. لە ٢٠٢٣ دکتۆرای تەواوکردوە لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەڵاحەدین، تێزی دکتۆراکەی وەک خۆی وەرگیراوە بە پلەی نایاب، بەشداری چەندین خولی بەڕێوەبردنی توانای مرۆیی کردوە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات، ئێستاش مامۆستایە لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت بەشی زمانی کوردی، پێنج توێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە، ڕەزامەندی بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەک وەرگرتووە، بەشداری چەندین کۆنفرانسی زانستی کردوە، دو کتێبی لە زمانی عەرەبی وەرگێراوە بۆ سەر زمانی کوردی.