Biography

 

- د. شوان سلێمان یابە - ساڵی ١٩٩٢-١٩٩٣ بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی و ئەدەبی کوردی - کۆلێجی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین وەرگۆتووە- یەکەمی بەشەکەی بووە.- ساڵی ١٩٩٣ وەک (ی. تویژەر )لە کۆلێجی ئاداب دامەزراوە .

ساڵی ٢٠٠٠ ماستەری ئەدەبی لە کۆلێجی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە, بە ناونیشانی (شاکر فەتاح - ژیان و بەرهەمە ئەدەبییەکانی )

ساڵی ٢٠٠٠ نازناوی (مامۆستای یاریدەدەر)ی  وەرگرتووە 

ساڵی ٢٠٠٣تا سألی ٢٠٠٥ سەرپەرشتی کتیبخانەی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین بووە.

سالی ٢٠٠٥تا ٢٠٠٦ بڕیاردەری بەشی زمان کوردی بەیانیان و ئێواران بووە.

ساڵی ٢٠٠٨ دکتۆرای ئەدەبی  لە  کۆلیجی پەروەردەی (ئیبن روشد) ی زانکۆی بەغدا وەرگرتووە, بە ناونیشانی (ئەدەبی ڕۆژنامەنووسی کوردی دوای ڕاپەڕین سالی ١٩٩١-٢٠٠٠) 

ساڵی ٢٠٠٨تا ساڵی ٢٠١١ سەرپەرشتی کتیبخانەی کۆلێجی زمانی زانکۆی سەلاحەدین بووە.

ساڵی ٢٠٠٩ نازناوی ( مامۆستا)ی وەرگرتووە

لە سالی ٢٠٠٠ ەوە ئەزموونی وانە وتنەوەی ئەم بابەتانە بووە:

کۆردۆلۆجی 

کتێبخانە 

رێبازی لێکۆڵینەوە

ئەدەبی نوێ 

ئەدەبی هاوچەرخ

لە ڕۆژنامەو گۆفارەکاندا بابەتی ( بیبلۆگرافیا ) بلاودەکاتەوە, تا ئێستا ( ١٠) کتێبی هەمەجۆری لە بواری بیبیلۆگرافیای کتێب و ڕۆژنامەگەری و ئافرەتان و نامە ئەکادیمییەکانی ماستەر و دکتۆرا بلاوکردۆتەوە.

نزیکەی (١٠٠) کاری تری بیبلۆگرافیای لە رۆژنامەو گۆفارە کوردییەکان بڵاوکردۆتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە لە فەیسبوک پەیجی ( بەشی زمانی کوردی - کۆلێجی زمانی زانکۆی سەلاحەدین ) بەڕێوە دەبات . 

 

https://www.facebook.com/بةشي-كوردي-كوليزي-زمان-زانكوي-سةلاحةددين-هةولير-359959260795448/

 

لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە لە فەیسبوک پەیجی (گرووپی مامۆستایانی زانکۆ- بەشی زمانی کوردی )کە تایبەتە بە بیبلۆگرافیای ( نامە ئەکادیمییەکانی ماستەر و دکتۆرای ) هەموو بەشە کوردییەکانی زانکۆکانی کوردستان دەرەوە بەڕێوەدەبات و تا ئێستا ( ٨٧٣) نامەی ماستەر و دکتۆرای کوردی بە زانیاری و بەرگەوە , کۆکردۆتەوە.

https://www.facebook.com/groups/1253040348089809/

 

 

 

  •